
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە بهبۆنهی لە 11 ساڵیادی ڕزگارکردنی شاری کۆبانێ لە دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و تێیدا جەختی لە گرنگیی مێژوویی ئەو سەرکەوتنە و مەترسییەکانی قۆناغی ئێستا کردەوە.
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، سەرکەوتنی کۆبانێ تەنیا دەستکەوتێکی سەربازی نەبوو، بەڵکو وەرچەرخانێکی یەکلاکەرەوە بوو لە شەڕی دژی تیرۆردا.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "شەڕی کۆبانێ بەرگریکردن بوو لە بەها مرۆییەکان و شکستی داعش تێیدا، شکستێکی ئایدیۆلۆژی و ئەخلاقی بوو کە کۆتایی بە پڕۆژە توندڕەوەکەی هێنا."
هەسەدە ئاماژەی بەوە کردووە؛ شاری کۆبانێ، کە ڕۆژێک ڕەمزی تێکشکانی داعش بوو، ئێستا ڕووبەڕووی هەوڵی هێرشکردن و گەمارۆدان دەبێتەوە بە مەبەستی تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە. فەرماندەییەکە هۆشداریدا "هەر ناسەقامگیرییەک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، مەترسییەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان دروست دەکات." هەروەها داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و یاسایی خۆیان لە پاراستنی دەستکەوتەکانی شەڕی تیرۆردا هەڵبگرن.