لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی هەواڵگری سەربازی و پۆلیسی وزەدا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای کەرکوک، دەست بەسەر بۆرییەکی نایاسایی و دوو تانکەری گەورەدا گیرا کە بۆ دزین و قاچاغبردنی نەوتی ڕەش بەکاردەهێنران، هاوکات ژمارەیەک قاچاغچیش دەستگیرکران
هەواڵگری سوپای عێراق ڕایانگەیاند، دوای چاودێریەکی وردی جموجوڵی دوو تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنی لە سنووری نێوان ناحیەی "لەیلان" و ناحیەی "تازە"، دەرکەوت کە بۆرییەکی سەرەکیی گواستنەوەی نەوت لەو سنوورە کونکراوەو قاچاغچییەکان بۆرییەکی نایاساییان بۆ مەودای چەندین مەتر لێ ڕاکێشاوە و لەوێوە نەوتەکەیان بۆ ناو تانکەرە ٣٦ هەزار لیترییەکان بارکردووە تاوەکو لە بازاڕی ڕەشدا بیفرۆشنەوە.
لە ئەنجامی ئەم چالاکییەدا، هێزە ئەمنییەکان توانییان ڕێڕەوی بۆرییە نایاساییەکە هەڵبوەشێننەوە و دەست بەسەر دوو تانکەرەکەدا بگرن، هەروەها شەش کەسیش دەستگیرکران کە دەستیان لەو کارە نایاساییەدا هەبووە.
ئەم بۆرییەی کراوەتە ئامانج، نەوتی ڕەش لە کێڵگەی "جەمبوور"ەوە بۆ پاڵاوگەکانی باشووری عێراق دەگوازێتەوە.
شایانی باسە ئەم هێڵە پێشتریش چەندین جار ڕووبەڕووی کونکردن و هەوڵی دزینی نەوت بووەتەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا