
شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات لە ناوەراستی ئەم هەفتەیە كە دەكاتە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی کە ٢ و ٣ی شوبات دەکات تهوژمێکی گەرم و شێداری هەوا لە ناوچەکانی باکووری ئەفریقا و دەریای سوورەوە ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بکات، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما بەتایبەت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ سەروو ٢٥ پلە و لە ناوچەکانی کوردستانیش بۆ نزیکەی ٢٠ پلەی سەدی.''
ئاراس جەبار دەڵێت'' لە ڕۆژی سێشەممەوە بەهۆی تێکەڵبوونی بارستە هەوایەکی سارد لە دەریای ناوەڕاستەوە لەگەڵ هەوا شێدار و گەرمەکە دۆخێکی ناجێگیری کەشوهەوا دروست دەبێت، کە لە دوای نیوەڕۆوە دەبێتە هۆی دروستبوونی کەڵەکە هەوری بروسکەدار و تاوە بارانی بەخوڕ و تەرزە.''
هەروەها مەترسی دروستبوونی لافاوی خێرا لە ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە چاوەڕوان دەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، کاریگەرییەکانی ئەم دۆخە ناجێگیرە تا کاتەکانی شەوی چوارشەممە بەردەوام دەبێت و هاوکات پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن، بە جۆرێک کە چاوەڕوان دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان کە بەرزییان لە هەزار و ٢٠٠ مەتر زیاترە لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەفربارین ناوچەکە بگرێتەوە.
بە گشتی پێشبینی دەکرێت تا ناوەڕاستی مانگی شوبات کەشوهەوا زۆر سارد نەبێت و زیاتر لە کەشێکی نیمچە بەهاری بچێت، چونکە کاریگەری شەپۆلە جەمسەرییەکان لاواز دەبێت و لە بەرامبەردا شەپۆلە باراناوییەکان و هەورە بروسکە و بارانی بەخوڕ بەهۆی بارستە هەوا گەرم و شێدارەکانەوە چالاکتر دەبن.