بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکوک بەنوسراوێکی فەرمی بونی وانەبێژی خۆبەخشی لە قوتابخانەکان قەدەغەکرد،ئەمەش نیگەرانیەکی زۆری لێکەوتەوە. خوێندنی کوردی بڕیارەکە ڕەتدەکاتەوەو وانەبێژانی خۆبەخشیش هەڕەشەی وەرگرتنی هەڵوێست دەکەن

سەبارەت بەم بڕیارە رەئوف محێدین بەرێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی بە رێگای کوردستانی وت،  نوسراوەکەی بەرێوەبەری پەروەردە نارونی تێدایە وهەروەها جیاوازی زۆرە لەگەڵ نوسراوی وەزیری پەروەردە ، دواتر لە کرکوک زیارت لە 20هەزار مامۆستای وانەبێژی خۆبەخش هەیە ، ئەگەر ئەم بڕیارە سەر بگرێت پرۆسەی خوێندن لە چەندین قوتابخانەی کەرکوک پەکی دەکەوێت، چونکە سێ ساڵە مامۆستا خانەنیشین دەبێت وکەسیش لە شوێنی دانامەزرێت، بۆیە ئێمە ئەم بڕیارە ڕەت دەکەینەوەو هەڵوێستی جدیمان دەبێت وسەرجەم لایەنە پەیوەندی دارکانمان لێ ئاگادارکردووتەوە. 

نازە سلێمان مامۆستای وانەبێژێ خۆبەخش بە رێگای کوردستانی وت، زیاتر لە چوار ساڵە مامۆستای وانەبێژی خۆبەخشم ، ووتی ئێمەی وانەبێژ تێبینیمان کرد، وەزیر دەڵێت وانەبێژی نوێ ورمەگرن، بەڵام بەرێوەبەری پەروەردەی کەرکوک دەڵێت وانەبێژی خۆبەخشی نوێ و پێشتر وەرمەگرن و هەروەها نەیەنە نێو قوتابخانەکانەوە ،دەشڵێت ئەگەر بڕیارەکەی پەروەردە راست بێت و جێبەجێ بکرێت ، ئەوا مانگرتنی سەرتاسەری رادەگەیەنین ، بابزانین کێ بۆشای ناوقوتابخانەکان پڕدەکاتەو .

هاوکات سارا سیروان مامۆستای وانەبێژی خۆبەخش بە رێگا کوردستای وت، ماوەی دوو ساڵە وانەبێژی خۆبەخشم ، لەدوای بڕیارەکەوە ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی وانەبێژی خۆبەخش لە رێگای گروپی واتساپی  قوتابخانەکانیانەوە ئاگادارکراوینەتەوە کە نەیەن بۆ قوتابخانە تاکو ئەو بڕیارە یەک لای دەکرێتەوە.

ئەڤین جەبار یەکێکیترە لە وانەبێژە خۆبەخشەکان بۆ ڕێگای کوردستان قسەیکردو ووتی،ئێمە چاوەڕوان بوین وەک پاداشتێک لەپای خزمەت و ماندووبونمان لە 7000 دامەزڕاندنەکەی کەرکوک پێشینە بۆ ئێمەبێت کەچی بەخۆبەخشیش نامانیانەوێت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا