
لە سنوری قەزای دووبزی سەر بە پارێزگای کەرکوک، گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناو پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستپێکردووە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دووبز بە ئازادی ڕاگەیاند ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵان کە دانیشتووی گوندی (ئەبو غەرجە)یە لە سنووری قەزای دووبز، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئاماژەی پێکرد، کە دەستبەجێ هێزەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکەیان بۆ پزیشکی دادوەری گواستووەتەوە، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە بە مەبەستی زانینی هۆکار و وردەکارییەکانی پشت کۆتاییهێنان بە ژیانی ئەو گەنجە.