
مەزڵوم عەبدی لە دیدارێكدا گوتی: هیچ هێزێك ناچێتە نێو شار و گوندە كوردیەكانەوە و فەرەنسا و ئەمەریكا چاودێری ئەم رێكەوتنە دەكەن.
لە چاوپێکەوتنێکدا شەوی هەینی ٣٠ ی کانوونی دووەم مەڵزوم عەبدی چاندان زانیاری گرنگی لەسەر ناوەرۆکی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتی سوریا ئاشکرا کرد.
لە میانەی ئەو زانیاریانەدا وتی" هێزێکی ئەمنی دەچێتە ناو چوارگۆشە ئەمنییەکانی حەسەکە و قامیشلۆ بۆ کاراکردنەوەی دامەزراوە مەدەنییەکان، پاشان لە شارەکە دەچنەدەرەوە".
لە بارەی ئاسایشی ناوچە کوردیەکانەوە وتی " هێزەکانی ئاسایش پارێزگاری لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەکەن".
عەبدی دەشڵێت "پیلانی گەورە هەبوو بۆ قڕکردنی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەڵام بەهۆی خۆڕاگری هێزەکانمان و یەکگرتوویی گەل لەگەڵیاندا، ئەو پیلانانە پووچەڵکرانەوە".
پێویستە گەلەکەمان تەواو دڵنیابن و لەم ڕێککەوتنانە نەترسن، چونکە تەنها هێزەکانی ئاسایش بۆ پاراستنی هەموو شارە کوردییەکان دەمێننەوە.
به‌گوێره‌ی ڕێککەوتنەکە، دەبێت هێزەکانی سوپای عەرەبیی سوریی، لەدەوروبەری کۆبانێ‌و حەسەکە بکشێنەوە"، ده‌شڵێت، "ئه‌مریكاو فه‌ره‌نسا به‌شداربون له‌كۆبونه‌وه‌كان‌و به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێكه‌وتنه له‌ئه‌ستۆی ئه‌واندایه"، له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پۆستیش له‌لایه‌ن عه‌بدیه‌وه ڕونكردنه‌وه ده‌دات.
له‌نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانیی ڕۆناهی تیڤی ئاشكرایكرد، "زۆر پێشنیازم بۆكراوه تاوه‌كو پۆستێكی باڵا له‌حكومه‌تی سوریا وه‌ربگرم، به‌ڵام ده‌مه‌وێت بۆ ڕای گشتیی‌و گه‌له‌كه‌می ڕون بكه‌مه‌وه، من هه‌موو ئه‌و داواكاریانه‌م ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌و هه‌ڤاڵانی دیكه‌م پێشنیازكردوه بۆ وه‌رگرتنی پۆسته حكومییه باڵاكان".
ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، "من ئه‌ركی دیكه‌م له‌سه‌رشانه، ده‌مه‌وێ له‌ناو گه‌له‌كه‌ی خۆمدابم‌و بۆ یه‌كێتیی گه‌له‌كه‌م كاربكه‌م، ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ی ماومانه له‌ناو گه‌له‌كه‌ی خۆماندا من به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆبگرم‌و ته‌واوی بكه‌م‌و بگه‌مه ئه‌و ئامانجه".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی-ش له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژیه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق بۆسه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان عه‌بدی جه‌ختیكرده‌وه، "هه‌ڵوێستی گه‌لی كورد جێگه‌ی سه‌ربڵندیی‌و شانازیمانه".
ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیشی بڵاوكرده‌وه‌و وتی، "من ده‌زانم، هه‌نگاوه‌كانمان‌و خه‌ونه‌كانمان له‌ئاستی ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌دا نه‌بوو، ده‌زانم گه‌له‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و ڕێكه‌وتنه ده‌بێت، منیش هاوڕایانم، به‌ڵام بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا ده‌بێت به‌م ڕێكه‌وتنه‌وه پابه‌ندبین، دڵنیاتان ده‌كه‌م هه‌مومان ده‌كه‌وینه تێكۆشانێكی نوێوه".
ئه‌وه‌شی وت، "هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی ئێمه‌ش كه كه‌وتونه‌ته ده‌ستی عه‌شیره‌ته‌كان‌و هێزه‌كانی دیكه، پێویسته ده‌ستبه‌جێی ئازادبكرێن، ئه‌وه له‌چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ماندایه‌و ده‌بێت پێوه‌ی پابه‌ندبن".
سه‌باره‌ت به‌هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش، وتی، "ئه‌مریكاو فه‌ره‌نسا له‌هه‌موو دانوستانه‌كانی ئێمه‌و دیمه‌شقدا به‌شداربونه، ئه‌وان ده‌بێت لێره به‌دواوه به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن‌و به‌جدی چاودێریی ورده‌كاریی جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه بكه‌ن".