
لە چاوپێكەوتنێكدا فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند: بەرگری لەناوچە كوردیەكان دەكەین و دەمانەوێ خۆمان بەڕێوەی ببەین چونكە تایبەتمەندی خۆی هەیە و دووپاتیشی كردەوە كە لەناوچە عەرەبیەكان خۆیان شەڕیان نەكردوەو بەڵام شارە كوردیەكان بەهەموو تواناوە دەچارێزن.
مه‌زڵوم عه‌بدی له چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند، له‌سوریادا ناوچه كوردنشینه‌كان تایبه‌تمه‌ندی و پێگه‌ی تایبه‌تیان ده‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته رێككه‌وتن هه‌یه، ئێمه‌ش ئامانجمانه ناوچه كوردییه‌كان بپارێزین، به‌رده‌وامیش رۆژانه له‌نێوان ئێمه و دیمه‌شق گفتوگۆ هه‌یه، به گوێره‌ی رێككه‌وتنیش سوپای سوریا نایه‌ته ناوچه‌كانمان".
وتیشی، "ئاگربه‌سته‌كه‌ی نێوان ئێمه‌و دیمه‌شق، له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكا بو، بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، به‌ڵام ئاگربه‌سته‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به دیمه‌شقه‌وه پێشێلكراوه".
سه‌باره‌ت به پشتیوانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و سه‌ركرده‌كانی كورد بۆ رۆژاڤای كوردستان، مه‌زڵوم عه‌بدی رایگه‌یاند، به‌رخودانی كۆبانی كوردی یه‌كخست، سه‌ركرده‌كانی كوردیش پاڵپشتییان كردوین، خۆپیشاندانه‌كانی گه‌لی كوردیش له كوردستان و ئه‌وروپا كاریگه‌ری باشیان له‌سه‌ر وره‌ی ئێمه و كۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تیش دروستكردوه و داوا ده‌كه‌ین تا ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ڕێكده‌كه‌وین پشتیوانییه‌كان به به‌هێزتر به‌رده‌وام بن و ده‌شڵێت، "سوپاسی د. به‌رهه‌م ساڵح كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی یه‌كێتی و سلێمانی ده‌كه‌ین بۆ پشتیوانی‌یان بۆ رۆژاڤای كوردستان".
له‌باره‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده رونیكرده‌وه، ئێمه ده‌مانه‌وێت خۆمان هه‌رێمی رۆژاڤا بپارێزین و به‌ڕێوه‌ی ببه‌ین، جگه له‌پۆستی پارێزگاری حه‌سه‌كه‌و جێگری وه‌زیری به‌رگرییش، داوای پۆستی دیكه‌شمان كردوه، له‌ڕه‌ققه‌و دێره‌زوریش مه‌به‌ستمان نه‌بو شه‌ڕ بكه‌ین، به‌ڵام له‌ناوچه كوردییه‌كان تا دواین كه‌سمان شه‌ڕ ده‌كه‌ین و تاكه ئامانجمان پاراستنی كورده له‌سوریا، كۆبانیش هه‌میشه شاری به‌رخۆدان و قه‌ڵای به‌رگری كوردان بوه و به‌وجۆره‌ش ده‌مێنێته‌وه.