بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا سەبەتە خۆراكی مانگی یەكی   ئەمساڵ لە پارێزگاکانی هەرێم دابەشبکرێت و بەراورد بە ساڵی رابردوونرخی پارە وەرگرتنی بەشەخۆراک بۆ هەر کەسێک 500 دینار زیاد دەكرێت.

 بڕیارە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی سەبەتەی یەکەمی بەشەخۆراک کە دەکاتە بەشی مانگی ١ـی ساڵی ٢٠٢٦، لە ماوەی هەفتەیەكدا دەستپێبکات و بگاتە بریکارەکان.

هاوکات بڕیارە لەم ساڵدا نرخی پارە وەرگرتنی بەشەخۆراک بۆ هەر کەسێک لە بریکارەکانی خۆراک بڕی هەزار و 1250دینار بێت، کە ئەم نرخە بەراورد بە ساڵی پێشوو کە ٧٥٠ دینار بوو، 500 دینار زیادیکردووە و بڕیارەکەش لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە دەرکراوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا