
وه‌ڤدێكی حزبی شیوعی كوردستان، به نوێنه‌رایه‌تی هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر كه زه‌وییان وه‌ر نه‌گرتووه، یاداشتێك ده‌داته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له حكوومه‌ت و داوایش ده‌كات په‌له بكرێت له جێبه‌جێ كردنی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به فه‌رمانبه‌رانیان داوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 15ی شوباتی 2026، به‌بۆنه‌ی 14ی شوبات، ڕۆژی شه‌هیدی شیوعییه‌وه، وه‌ڤدێكی باڵای مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕینی حزبی شیوعی كوردستان، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاروانییهكانی ڕاپه‌ڕینیان كرد له شاری ڕانیه و له‌لایه‌ن"ڕێباز پیرۆت"، به‌رێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانییه‌كانی ڕاپه‌ڕینه‌وه پێشوازییان لێ كرا.
له‌و سه‌ردانه‌دا، وه‌ڤدی مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕینی حزبی شیوعی، یاداشتێكیان پێشكه‌ش به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له حكوومه‌تی هه‌رێم كرد كه تیایدا داوا كراوه، هه‌رچی زووتر په‌له بكرێت له پێدانی زه‌وی به‌و فه‌رمانبه‌ر و چین و توێژانه‌ی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه كه پێدانی زه‌وی ده‌یان گرێته‌وه.
وه‌ڤدی حزبی شیوعی كوردستان له‌و سه‌ردانه‌دا، جه‌ختیان له پاڵپشتیكردنی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیی كردووه‌ته‌وه و ڕایان گه‌یاندووه كه پێدانی زه‌وی مافێكی سرووشتی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانییه.
له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه، ڕێباز پیرۆت به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانییه‌كانی ڕاپه‌ڕین، خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردان و ده‌ست پێشخه‌رییه ده‌ربڕی و ڕوونی كرده‌وه كه كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌ن له‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانیانه به‌رامبه‌ر به چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵكه له سنووری ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕیندا.
له‌و سه‌ردانه‌دا، وه‌ڤدی حزبی شیوعی كوردستان پێكهاتبوو له هاوڕێیان، خه‌دیجه مو‌سا، سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان، كاسترۆ مه‌عرووف، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلیمانی، مامۆستا ئیسماعیل، نوێنه‌ری مامۆستایانی پیشه‌یی، هاوڕێ سه‌لام و هاوڕێ نه‌وزاد، نوێنه‌رانی پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌رانی دێرین، هاوڕێ به‌كره سوور، نوێنه‌ری جوتیارانی ده‌ڤه‌ره‌كه.

