
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی نێوان دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکراتی ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستکرا بە گواستنەوەی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە زیندانی ئەقتان و ناوچەکانی دەوروبەری لە پارێزگای ڕەقە بۆ شاری كۆبانی لە رۆژهەڵاتی حەلەب.
بە پێی ووتەی میدیاكان (800) شەڕڤانی هەسەدە گەیشتوونەتەوە کۆبانی. لە ئێستادا کۆنترۆڵی زیندانەکە کە ژمارەیەکی زۆری داعشی تێدایە، بۆ حکومەتی سوریا گواستراوەتەوە.
ئەم ڕێککەوتنە بە نێوەندگیری ئەمریکا بووەو یەکەم هەنگاوە لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی ١٨ی كانوونی دووەم.