
ڕێناس گەرمیانی
بەشی پەروەردەی خورماتوو سیمپۆیوزمێکی بۆ سەرجەم خوێندنگاکانی شاری خورماتوو لە هۆڵی بەشەکە وبەئامادەبوونی هەریەک لەبەڕێووەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی خورماتوو وبەڕێووەبەری پۆلیسی کۆمەڵایەتی بەڕێووەچو.
لە سیمپۆیۆزمەکەدا چەندین تەوەر لەلایەن هەردوو بەڕێووەبەر بەچڕی باسکراو ئاماژە بە هۆکارەکانی بەکارهێنانی ئەم ماددەیە وکاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگاوبە تایبەت لە خوێندکاران کراو دواتر لەلایەن ئامادەبوانەوە چەندین پرسیار خرانە ڕوو ولەلایەن پێشکەشکارانەوە وەڵام درانەوە.