
گروپە تیرۆرستیەکانی سەر بە دیمەشق بەردەوامن لە ئەنجامدانی تاوان و کۆمەڵکوژی.
میدیاكانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە ، ئەمڕۆ خێزانێکی كورد لەکاتی هەوڵدان بۆ هەڵاتن لەشاری ڕەقە لەلایەن گروپە چەكدارەكانی سەر بەسوپای عەرەبی سوری شەهیدكران.
میدیاكان ئاشکرایانکرد، ئەو خێزانە لە پێنج کەس پێكهاتبوون (باوك و دایك و سێ منداڵ) لەکاتی هەوڵدانیان بۆ هەڵاتن لەشاری ڕەقە لەلایەن گروپە چەكدارەكانی سەر بەسوپای عەرەبی سورییەوە بەئامانج گیرانو شەهیدكراون.