وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، هاوکاری دارایی هاونیشتمانیانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاماژەی بەوە کرد، کە بڕیاری داوە بڕی (٥٠٠,٠٠٠,٠٠٠) پێنج سەد ملیۆن دینار وەک هاوکاریی پێشکەش بە هاونیشتمانیانی ڕۆژئاوای کوردستان بکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە هاوکات لەگەڵ ئەم بڕە پارەیە، وەزارەت بڕیاری داوە لە تەواوی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی، لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتەوە کەمپەینێک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی دەست پێ بکات. ئەم پڕۆسەیە بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەبێت و ئامانج لێی کۆکردنەوەی هاوکاریی زیاترە بۆ پشتیوانیکردنی ڕۆژئاوای کوردستان لەم بارودۆخەدا.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا