
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بە سەردانێکی فەرمی بگاتە ئەنقەرە و لەگەڵ هاوتا تورکەکەی کۆببێتەوە.
هەرچەندە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا تاوەکو ئێستا هیچ ڕاگەیەندراوێکی لەو بارەیەوە ڕانەگەیاندووە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت جان نوێڵ بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ئەمڕۆ سەردانی تورکیا بکات و لە ئەنقەرە لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوە، سەبارەت بە پەرەسەندنی ڕووداوەکان لە ڕۆژئاوا و سووریا.