سۆران - محەمەد حوسێن

دوای ئەوەی حکومەتی عێراق بڕێک نەوتی سپی بۆ ماڵان ڕەوانە کرد، ئەمڕۆ سێشەممە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستیپێکرد.

نەوتەکە گەیشتووەتە بەنزینخانەی "سیدەکانی هاوچەرخ" لە گوندی مجێسەر، و بڕیارە ئەمڕۆ نەوتی بریکارێکی ناوچەی سیدەکان (بابۆ سیدەکەیی) دابەش بکرێت. بۆ هەر خێزانێک بڕی ١٠٠ لیتر نەوت دیاریکراوە و لە بەرامبەردا بڕی ٣١ هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت.

سەفین عەبدولباقی، بەڕێوەبەری کارگێڕی بەنزینخانەی سیدەکانی هاوچەرخ، ڕایگەیاند: "پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانییەوە تا ٤:٠٠ی ئێوارە بەردەوام دەبێت. داوا لە هاووڵاتییان دەکەین پابەندی کاتەکان بن، چونکە بەهۆی سەرما و سۆڵەوە ناتوانین کاتژمێرەکانی دابەشکردن زیاتر بکەین، بەڵام پڕۆسەکە لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت."

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە هەر سەرۆک خێزانێک کۆپیی "کارتی نیشتمانی" لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەناو بەنزینخانەکە ئامێری کۆپیکردن (ئینتساخ) دابینکراوە بۆ ئاسانکاریی هاووڵاتییان.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا