
پارتێكی ئۆپۆزۆسیۆنی فەرەنسا لەسەر رۆژئاوا هاتە دەنگ و دەڵێ: ئەو كوردانەی نەبەردانە شەڕی داعشیان كرد و لەناویان برد ئێستا لەلایەن داعشەكانی سوریاوە گەمارۆ دراون و كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش چاوی نوقاندوە و ماكرۆنیش فەرشی سوور بۆ سەرۆكی ئەو داعشانە رادەخات كە خەریكی لەناوبردنی كوردانە.
مارین لوپێن، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە پلاتفۆرمی "X" بڵاویكردەوە، کوردەکان دەمرن؛ ئەو کوردانەی کە بە ئازایەتییەوە شەڕی دژی تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان کرد، بە ترسنۆکانە و بە تەنیا جێهێڵدراون و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش چاوی خۆی لە ئاستیان نوقاندوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، چی بڵێین دەربارەی ئیمانوێل ماکرۆن کە جارێکی دیکە بە شێوەیەکی تراژیدی شکستیهێنا، ئەو کەسەی بە پەلە فەرشی سوری بۆ سەرۆکی خۆسەپێنی سوریا ڕاخست، کە جیهادییەک بوە و پێشینەی لە ناو داعش و قاعیدەدا هەبوە.
مارین لوپێن لە پەیامەكەیدا دەشڵێت، "سەرۆک کۆمار بە بەخشینی شەرعییەت و بڕوانامەی ڕێزگرتن بە ئیسلامیزم، ئەمڕۆ بەرپرسیارێتییەکی قورس لە ئەستۆ دەگرێت لە چەوساندنەوەی کەمینەکان لە سوریایە".
پارتی گردوبونەوەی نیشتمانی فڕەنسا، گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنە لە ئەنجومەنی نیشتمانی فرەنسا و سەرۆكی بەرەكی ئۆپۆسیۆن دەكات، كە لە كۆی 577 كورسی پەرلەمان، خۆی بە تەنها 123 كورسی هەیە و لەگەڵ هاوپەیمانەكانیدا زۆرینەی ئەنجومەنەكەن.