
یەپەژە داوای لە چەتەكانی سوریا كرد هێرشەكانیان رابگرن، بەپێچەوانەوە بەچەك و تاكتیكی سەردەمیانە وەڵامیان دەدەینەوە.
فەرماندەیی گشتیی یەکنیەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "هەر لە کاتژمێرەکانی سەرەتادا ئەو ڕێککەوتنەی بۆ کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە لە دێرحافر و مەسکەنە لە نێوان هەسەدە و حکومەتی ڕاگوزەر بە نێوەندگیری هێزەکانی هاوپەیماننان واژۆکرا، لە لایەن چەتەکانەوە پێشێل کراوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، چەتەکانی حکومەتی ڕاگوزەر ویستویانە بە یارمەتی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا شارەکانی تەبقە و ڕەققە داگیربکەن و ڕو بکەنە هەرێمی جەزیرە و دەڵێت، "لە چوارچێوەی بەرگری ڕەوادا هێزەکانمان بەرپەرچی هەمو هێرشە داگیرکارییەکانی چەتەکانیان دایەوە و چەندین چەتە کوژران و بریندار بوون."
یەپەژە هۆشداری دهدات و دهڵێت، "ئهگەر چەتەکانی حکومەتی دیمەشق ئەو هێرشانە ڕانەگرن و درێژەی پێبدەن، ئەوا وەک هێزەکانی یەپەژە لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی مرۆڤایەتییدا بە تاکتیک و گورزی هاوچەرخ وەڵامیان دەدەینەوە".
ئهوهشخراوهتهڕو، هەمو هێزەکانیان بە مۆراڵ و بڕیاردارییەکی مەزنەوە بەرگری لە هەمو سەنگەرەکانی خۆیان دەکەن و ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەمو جۆرە هێرشێک و گەر پیویستیش بکات پێشڕەوی دەکەن.