ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی ئۆنلایندا ئەنجامیدا، چەند خاڵێکی گرنگی سەبارەت بە داهاتووی ئیدارەی خۆسەر و ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی سووریا خستە ڕوو.

سەبارەت بە دۆسێی ئەمنی و سەرباز و چارەنووسی ئاسایش

ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند، هێزەکانی ئاسایش لە شوێن و پێگەکانی خۆیان دەمێننەوە و دواتر دەخرێنە سەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا (تێکەڵ دەکرێن).

هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی سووریا دەچنە ناو هەردوو شاری حەسەکە و قامیشلۆ، بەڵام دوای تەواوبوونی پڕۆسەی تێکەڵکردنی ئاسایش، ئەو هێزانە لەو شارانە دەکشێنەوە.

ووتیشی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ) وەک بەشێک لە لیواکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (HSD) دەمێنێتەوە.

سەبارەت بە دۆسیەی ئیداری و خوێندن و دانپێدانان بە بڕوانامەکان

ئیلهام ئەحمەد ووتی، بڕوانامەی قوتابخانە و زانکۆکانی سەر بە دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر بە فەرمی دانیان پێدا دەنرێت.

بەڵام تەرخانکردنی تەنیا دوو کاژێر وانەی زمانی کوردی لە هەفتەیەکدا زۆر کەمە، بۆیە لەمبارەیەوە پێویستمان بە گفتوگۆی زیاترە لەگەڵ دیمەشق.

سەبارەت بە پارێزگاری حەسەکە، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر، ڕایگەیاند ئێمە خۆمان پارێزگارێک بۆ حەسەکە دیاری دەکەین.

لە درێژەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ئیلهام ئەحمەد،جەختی لە سەر ڕۆڵی هەرێمی کوردستان کردەوەو ووتی،  هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا لە گەیشتن بەم ڕێککەوتنە لەگەڵ دیمەشق ، هەروەها ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنساو سیناتۆر لیندزی گراهام و چەندین وڵاتی دیکە بەشێک بوون لە پرۆسەی ڕێککەوتنەکە.

داوا شی لە کۆنگرێسی ئەمریکا کرد، بڕیارێک بۆ پاراستنی کورد دەربکات.

لە بارەی سنوور و دۆخی مەیدانی ئاگربەست و تورکیا 

ووتی وڵاتان گەرەنتیدەری ئاگربەستی ئێستان، بەڵام پێویستمان بە میکانیزمێکە بۆ چاودێریکردنی، هەروەها تورکیا ڕایگەیاندووە کە لە عەفرین چووەتە دەرەوە و لە سەرێکانیش  دەچێتە دەرەوە.

سەبارەت بە دەروازەی سێمالکاش تەئکیدی کردەوە، کە دەروازەی سنووریی سێمالکا بە کراوەیی دەمێنێتەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا