
دوای هێرشی چه‌كداره تیرۆسته‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رع، پشتگیری له گه‌ڵی كورد فراوانتر ده‌بێت و ، له‌مباره‌وه لیندسی گراهام سیناتۆری كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا ، دەڵێت: کۆنگرێس لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو لایەنە هەرێمییانەی دژی کوردانی هاوپەیمانمان جوڵە دەكەن.
له‌لایه‌كی تره‌وه کریس کۆنز، سیناتۆری دیمو‌كراته‌كانی ئەمریكا ده‌ڵێت، کورد کاریگەریترین هاوپەیمانی ئێمەبوونە لە شەڕی دژ بە داعش، بۆیه ئەمریکا دەبێت بەردەوامبێت لە پشتیوانی هاوبەشە کوردەکانمان.
هه‌ر ئه‌مڕۆكه‌ش (ئادی)، خانمه نووسەر و رۆژنامەنووس لە ئەمەریكا دەڵێت، بە گومانی وەرگرتنی سوودی دارایی و كاركردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا، تۆم باراك بانگێشتی كۆنگرێس دەكرێت.
هاوكات جێرمی کۆربین، سەرۆکی پێشووی پارتی لەیبەری بەریتانیا، له نامه‌یه‌كدا به حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه : گەلی کورد لە مێژە مافی بڕیاردانی چارەنووسی خۆیان لێ زەوت کراوە. بۆیه زۆر گرنگە هەموومان دان بە مافی گەلی کورددا بنێین.