
ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى خۆیشاندانه‌كان ڕایگه‌یاند، "بڕیارمانداوه بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌م هه‌ینییه كه ناومان ناوه(هەینی کۆدەنگی کوردان)"، به ملیۆنان خه‌ڵك له‌شاره‌كانى خۆیان بڕژێنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و جارێكى دیكه پشتیوانیه‌كانیان نیشانبده‌نه‌وه".
ئه‌نجومه‌نه‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه بۆ ڕۆژى هه‌ینى كاتژمێر 2ى پاشنیوه‌ڕۆ له‌شارى سلێمانى‌و له‌هه‌ولێرو شاره‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان، (هەینی کۆدەنگی کوردان) به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌نجومه‌نه‌كه داواشیكرد به‌هه‌مان گوڕوتینى ڕۆژانى ڕابردوو، هاونیشتمانیان له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم به‌شداریى خۆپیشاندانى ملیۆنى له‌شاره‌كانى خۆیان بكه‌ن.