لە ئێستادا دۆخی کۆمەڵایەتی عێراق دۆخێکی پڕ لە کێشەی جۆراوجۆر و ناجێگیر و ئاڵۆزە، کەمدەرامەتی وبێکاری و دانەمەزراندن وەک پێویست، کاریگەری خراپی لەسەر تاک و خێزان دروستکردووە.

دیاردەکانی خۆکوشتن و جیابونەوەی هاوسەران و بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، عێراقی گەیاندووەتە دۆخێکی مەترسیدارو تا دێت خراپتر دەبێت،ڕێژەی جیابونەوەی هاوسەران مانگ لەدوای مانگ بەرز دەبێتەوە،حاڵەتی خۆکوشتن لەهەڵکشاندایەو مادەی هۆشبەر بەڵایەکی گەورەی بۆ عێراق دروستکردووە.

   خۆکوشتن

 بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراقی،ساڵانە 600بۆ 700 کەس لە عێراق خۆیان دەکوژن و کۆتایی بەژیانیان دەهێنن.

بەپێی زانیاریەکان ئەوانەی بە هۆکاری بێکاری و نەبونی دانەمەزراندن کۆتایی بەژیانیان دەهێنن لە 60%بۆ 70% لە گەنجانی خوار تەمەنی 40 ساڵین لەهەردوو زەگەزی نێرو مێ

هەر چەندە بەپێی ئامارێکی فەرمی وەزارەتی پلاندانی عێراق،ڕێژەی هەژاری لە ساڵی 2025 کەمبووتەوە بۆ 17.5%،بەڵام ڕێژەکە لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی تر جیاوازەو پارێزگاکانی باشور ڕێژەی هەژاریان تێدا بەرزە،بەجۆرێک ڕێژەی هەژاری لە پارێزگای موسەنا (40%) و لە پارێزگای بابل (35.7%)ی تێپەڕاندووە

  جیابونەوەی هاوسەران

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (العربي الجديد ) کە لە زانیاری لەژمارەیەک پارێزەر وەرگرتووە

لە ڕۆژێکدا 233 حاڵەتی جیابونەوە لە دادگاکانی عێراق تۆمار دەکرێت واتا لە هەر سەعاتێکدا 9 حاڵەتی جیابونەوە ڕوودەات و 9 خێزان هەڵدەوەشێتەوە،ئەمە جگە لەوەی 

حاڵەتەکانی جیابونەوە لە گوندو شاروچکە دوورە دەستەکان لە دادگاکان تۆمار ناکرێن.

چالاکوانانی مەدەنی و داکۆکیکار لە ئافرەت و خێزان پێیان وایە هاوسەرگیری پێشوەخت و خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی و هەژاری و بێکاری و نەبونی هۆشیاری هۆکاری سەرەکی جیابونەوەی هاوسەرانن

   مادەی هۆشبەر

لەبارەی بەکارهێنان و بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر،سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە ڕاپۆرتێکدا کە 29ی مانگی ئەیلولی ڕابردوو بڵاویکردووەتەوەئاشکرایکردووە لەماوەی،سێ ساڵی ڕابردوودا هێزەکانی بنبڕکردنی مادەی هۆشبەر 230 باندی بازرگانی مادەی هۆشبەریان هەڵوەشاندووەتەوە.کە 27 باندیان نێو دەوڵەتی بونەو لە عێراق کاریان کردووە".

ئەمە جگە لەوەی بەڵای مادەی هۆشبەر بەجۆرێک بڵاوبووەتەوە ڕێگریکردن لێی بۆتە مەحاڵ

 هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە لەماوەی ئەو سێ ساڵەدا 43 هەزار بازگان و خاوەن مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون، لەو ژمارەیە 150 کەسیان بیانی بوونە

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا