هەردوو حكومەتی سوریا و هەسەدە كۆبوونەوەو جەختیان لە پاراستنی گەڕەكە كوردیەكانی ناو حەڵەب كردەوە، شاندی هەردوولا سەربازی بوون و بەڵێنیهاوكاری زیاتری یەكتری بوون بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی پایتەخت.

ئاماژەبەوەشکراوە، هەر یەک لە گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود کە دانیشتوانەکانیان کوردن لە حەلەب باسی سەرەکی کۆبوونەوەکە بووە جەختکراوەتەوە لەوەی کێشەی ئەو گەڕەکانە چارەسەر بکرێت و پارێزگاری لە گیانی دانیشتوانەکانیان بکرێت.

هەردوولا جەختیانکردەوە لەوەی، پێویستە ئاسایشی گەڕەکەکان پارێزراو بێت و بەڕێگەی مەدەنیانە ناکۆکییەکان چارەسەر بکرێت.

لەلای خۆشیەوە هەسەدە، چەند ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کاتی سوریا ڕادەستکردوە کە بەهۆی گرژی و ناکۆکیەکانی ماوەی ڕابردو دەستگیرکرابوون.

هەسەدەش دەڵێت'' ئەو هەنگاوەیان لە چوارچێوەی دانوستانەکانە و هێشتا ئەوان بەردەوامن لەسەر هەموو هەوڵ و کارەکانیان بۆ پارێزگاری کردن لە گیانی هاوڵاتیان و ناوچەکانیان.''

ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە، بەهۆی هێرشی هێزەکانی حکومەتی سوریا بۆ سەر گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود دوو کەس شەهیدبوون و ٦٠ کەسی دیکەش بریندارن.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا