
پاش گرژییەکانی تەنگەی هورمز، دۆخی سەربازیی نێوان ئەمریکا و ئێران بەشێوەیەکی خێرا ئاڵۆز بوو. شەوی رابردوو، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە وەڵامی هێرشکردنە سەر سێ کەشتیی بازرگانی، زیاتر لە 80 ئامانجی سەربازیی ئێرانی لە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی و بنکەکانی سوپای پاسداران بۆردومان کرد.
لە بەرامبەردا، ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی تەموز، سوپای پاسداران رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی موشەکی و درۆنیدا 85 بنکەی سەربازیی ئەمریکایان لە کوەیت و بەحرەین پێکاوە و درۆنێکی جۆری (ئێم کیو-9)یان خستووەتە خوارەوە.
ئەم پەرەسەندنە لە کاتێکدایە کە تەنیا سێ هەفتە بەسەر واژۆکردنی "یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلامئاباد" تێدەپەڕێت. ئێران بەهۆی پابەندنەبوونی ئەمریکا بە راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، ئاگربەستەکەی بە هەڵوەشاوە راگەیاندووە. لە بەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ هۆشداری توندی داوە و رایگەیاندووە، ئەگەر تاران بەردەوام بێت لە تێکدانی ئاسایشی دەریاوانی، ئەوا "چیدیکە وەک دەوڵەت نامێنێتەوە.
