كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڵاویكردەوە لەسەرەتای بانگەشەوە 400 پێشێلكاریمان ئەنجامداوە.

حەسەن سەلمان، راوێژکاری یاسایی لە کۆمسیۆن، ڕایگەیاند'' لە سەرەتای دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، کۆمیسیۆن نزیکەی ٤٠٠ پێشێلکاری کاندید و حزب و هاوپەیمانییەکانەوە تۆماركردووە، کە زۆربەیان لەبارەی دانانی ریکلام بووە لە شوێنە رێگەپێنەدراوەكان یان خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی وەزیفی.''

ئەو بەرپرسە باسی لەوەشکرد، ئەو سزایانەی سەپێندراون زیاتر سەپێچی دارایی بوون لە دوو ملیۆنەوە بۆ دە ملیۆن دینار بووە، کە بەرزترین سزای داراییە کە تا ئێستا سەپێنراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دووبارەکردنەوەی پێشێلکاری لەلایەن کاندیدەکانی هەڵبژاردن یان سەلماندنی بەڵگەی کڕینی كارتی دەنگدان دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی كاندید لە كێبڕكێی هەڵبژاردن و هەوڵدان بۆ کڕین یان لەناوبردنی کارتی دەنگدەران بە تاوانێکی مەترسیداری هەڵبژاردن دادەنرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە ١١ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا