كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رایگەیاند بەهاوكاری ئاسایشی هەڵبژاردنەكان زۆر بە وریایی سندوقەكان دەگوازینەوە شوێنێ خۆیان تا هیچ گۆڕانكاری لە دەنگەكان نەكرێ.
حه‌سه‌ن هادی، وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان لە دواین لێدوانی‌دا باسی لەوەکرد، كۆمسیۆن پلانێكی تۆكمه‌ی بۆ دابه‌شكردنی كه‌ره‌سته‌ی هه‌ستیار و ناهه‌ستیار ئاماده‌كردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پلانی ئه‌منی توند ده‌بێت و به‌بێ پچڕانی هاتوچۆ، بۆ دڵنیابون له پرۆسه‌ی دابه‌شكردن و گه‌یاندنی سه‌لامه‌تی كه‌ره‌سته‌كان بۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی په‌یوه‌ستن به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، پێش هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كاندا دابه‌شده‌كرێن".
وتیشی'' كۆمسیۆن به‌رده‌وامه له سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی بۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان بۆ دڵنیابوون له ئاماده‌یی ته‌كنیكی و لۆجستییان، هاوكات كامێرا و ئامێری چاودێری ٧٢ كاتژمێر پێش ڕۆژی هه‌ڵبژاردن داده‌نرێن، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێك له ڕێوشوێنه‌كان به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی شه‌فافیه‌ت و یه‌كپارچه‌یی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا".