سوپای کۆریای باشوور ڕایگەیاند، کۆریای باکوور نزیکەی ١٢ مووشەکی بالیستیکی کورتماوەی لە ناوچەی «وۆنسان»ەوە ئاراستەی دەریا کردووە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی یۆنهاپی کۆریای باشوور، سەرۆکئەرکانی هاوبەشی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوە کردووە کە مووشەکەکان بەرەو کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کۆریای باکوور تەقێنراون.
لای خۆیەوە، پاسەوانی کەناراوەکانی ژاپۆن و وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند، ئەگەر هەیە ئەو پڕۆژێکتایڵانە مووشەکی بالیستیک بووبن و لە دەریادا کەوتببنەوە خوارەوە.
ئەم تاقیکردنەوە مووشەکییە لە کاتێکدایە کە کۆریای باکوور لەم ساڵدا زیاتر لە ١٠ تاقیکردنەوەی مووشەکیی ئەنجام داوە. لە بەرامبەردا، کۆریای باشوور چەندین جار هۆشداریی داوە لەم هەڵسوکەوتانە و بە مەترسی بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکەی ناساندووە.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا