سەدیق سەعید ڕواندزی

هەموو ساڵێك، لە دەسپێكی وەرزی نوێی خوێندن و لێدانی زەنگی یەكەم وانە لە قوتابخانەكاندا،  لە پەراوێزی ڕووماڵی دەسپێكی خوێندن، چەندین مایك دەخرێنە بەردەم قوتابییە چاوگەشەكان و ئەوان وێرای خۆشحاڵیان، هەندێكشیان خۆشیان لە كردنەوەی قوتابخانەكان نایەت، بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا، بە زمان و خەیاڵە جوان و پاكەكەی خۆیانەوە، ئەوەی لە هزریاندایە، وەك منداڵێك دەریدەبڕن . هەندێكیان شیعر دەخوێننەوە و ستاییشی سەرۆكی حكومەت دەكەن، ئەوەی تریان ئارەزوو دەكات ببێتە كرێكار، ئەوەی تر سەرۆك، یەكێكی دیكەیان پۆلیس، ئەویتریان پزیشك، بەم شێوەیە خەونە جوانەكانی خۆیان لە داهاتوودا بەو پەڕی ڕاستگۆیی و ماسكەوە دەخەنە ڕوو نەك وەك ئێمەی گەورە، كە ئەوەی نێو دڵمان جیا بێت، لەگەڵ ئەوەی سەر زمانمان! ئەم خەونانە، هەر چییەك و هەر چۆنێك بن، دەبێ وەك خەونی منداڵە چاوگەشەكان ببینرێن و بخوێنرێنەوە، نەك بە كۆمێنت و لێكدانەوەی ئێمەی گەورەوە،  خوێنەوەیان بۆ بكرێت و بیانكەینە جێگەی توانجی كۆمەڵایەتی و بابەتی سۆسیال میدیا و كۆمێنتی نەشیاو و بێ مانا. كاتێ منداڵێك دەڵێت:_( كوڕ بە بابی دەچیت پشت و پشت ناكەویت، كچ بە دایكی دەچیت پشتاو پشت دەكەویت) بێگومان ئەو هەرگیز نازانێت ڕەهەند شاراوە و میللی و كۆمەڵایەتییەكانی ئەو دەربڕینە چین و چ مانایەكیان هەیە، ئەگەر گەورە بێت هەرگیز قسەی لەو شێوەیە ناكات، ئەم دەربڕینانە پەیوەندییان بە ئاستی تێگەیشتن و خەیاڵ و تێڕوانینی منداڵانەی خۆیانەوە هەیە، بۆیە دەبێت وەكو خۆیان ببینرێن و ببیسترێن و بە جیهانبینی گەورەكانەوە نەخوێنرێنەوە خەونی منداڵان خەونی خۆیان و ئەو قۆناغەی ژیانە كە تیایدا دەژین، بێگومان كە گەورەبوون، ئەم خەونەیان نامێنێت.

 

*ئەم بابەتە لە ڕۆژنامەی خەبات ژمارە(7299) لە 27/9/2026 بڵاوكراوەتەوە..

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا