
كه‌شناسی هه‌رێم لە راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاویكرده‌وه و تیایدا هاتووه'' دوابه‌دوای راپۆرتمان سه‌باره‌ت به‌هاتنی ته‌م و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین كاریگه‌ری ئه‌و ته‌م و مژه‌ی كه ئێستا دروست بووه له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان تا ئێوارە ده‌مێنێته‌وه".
کەشناسی دەڵێت'' سه‌باره‌ت به ئەمڕۆ سێشه‌ممه پێشبینی هاتنی به‌فر بارین و باران بارین بۆ سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان ده‌كرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه، مه‌ودای بینینه‌كان له‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌یه:
هه‌ولێر٢٠٠ مه‌تر
پیرمام ١٠ كیلۆمه‌تر
شه‌مامك ١٠٠ مه‌تر
دهۆك ٧ كیلۆمه‌تر
زاخۆ ٦ كیلۆمه‌تر
سلێمانی ١٠ كیلۆمه‌تر
چه‌مچه‌ماڵ ١٠ كیلۆمه‌تر
هاوکات، بەهۆی خراپی باری کەشوهەوا سەرجەم گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە کاتژمێر ٨ی ئێوارەوە بۆ کاتێکی نادیار ڕاگیراوە.