
ڕێگای كوردستان
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو شەپۆلە سەرمایەی کە ماوەی دوو ڕۆژە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە، کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما دەست بە بەرزبوونەوە دەکەن.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە (پێنجشەممە) وە ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارانبارینی کەم هەیە، هاوکات لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
لە لایەکی ترەوە، دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاندووە کە تا ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو هیچ شەپۆلێکی بارانبارین چاوەڕوان ناکرێت، و پلەکانی گەرما لە ڕۆژی پێنجشەممە تا یەکشەممە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا دەبن.
