چەند میدیایەكی فارسی نزیك لە سوپای ئێران بڵاویان كردەوە كە دوێنێ‌ شەو لەنێو جەرگەی تاران رووبەرووبوونەوەی چەكداری روویداوەو لە چەند بازگەیەكدا بەسەر هێزە ئەمنیەكانی تارانیانداداوە و كوژراوێكی زۆر لە هێزە ئەمنیەكان هەیە.

ئاژانسی هەواڵدەریی فارس بڵاویکردەوە "لە هەندێک ناوچەی تاران پێکدادانی چەکداری روویداوە و بە درۆنیش هێرشکراوەتە سەر چەند بازگەیەکی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە".

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە، "لە هەردوو هێرشە درۆنی و رووبەڕووبوونەوە چەکدارییەکەدا، چەندین هێزی ئەمنی کوژراون، بەڵام تاوەکو ئێستا بە دیاریکراوی ژمارەیان نازانرێت".

شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێران کوژران و هێرشەکانیش بەردەوامن لە بەشێکی زۆری ناوچە و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ سەر بنکە و ناوەندە ئەمنییەکان،  ئێرانیش بەردەوامە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکان.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا