
نووسینی :- زیرەک کەمال
.ئاین بۆئەوە هات بەمرۆڤ بڵێ تۆخوانیت، عەلمانییەتیش بۆئەوەهات بەمرۆڤ بڵێ تۆ نوێنەری خوانیت،
عەلی شەریعەتی
مامۆستا مەلا ئیدریس کاریتانی مەلاومامۆستایەکی ئاینی شاری هەولێرە،بەشانازیشەوە دەیڵێم جۆرێک لەپەیوەندی لەنێوان من وبەڕێزیان هەیەو زۆرجاریش لەسەرکۆمەڵێک پرسی وبابەتی جۆراوجۆر ئاڵوگۆڕی بیروڕامان کردووە،ئەوەی لای من بەردەوام مایەی ڕێزوتێڕامان وسەرنج بووە پێداکری وبەرگری کردنی بەڕێزیان بووە لەچەمکی کوردایەتی ونیشتمان پەروری،چونکەلەچەندین بوارو دەرفەتی جیاجیادا بینیوومەو شانازی بەکوردبوونی خۆیەوەکردووە، بەڵام نایشارمەوە ماوەیەکە هەندێک لێدوان وتۆماری ڤیدیۆیی ئەوبەڕێزەدەبینیم کەبەڕاستی تووشی شۆک ونائومێدییەکی گەورەی کردم، بۆنموونە مامۆستائیدریس لەلێدوانێکیدادەڵێت خاڵی لاوازی بزاڤی سیاسی کوردایەتی وهەموو ئەوشکست وکارەساتانەی بەسەر گەلی کوردهاتووە، پابەندبوونی ئەوبزاڤەیەبە فیکری چەپ ومارکسییەت، هەتاهۆکاری هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی خۆسەری کوردانی ڕۆژئاڤاوهەسەدەبەودواییە هۆکارەکەی دەگێڕێتەوە بۆچەپ بوونی هەسەدە،هەڵبەت من نامەوێت لەسەربنەمایەکی فیکری وفەلسەفی وەڵامی بەڕێزیان بدەمەوەچونکە لێدوانەکانی بەڕێزیان دوورو نزیک بنەمای فەلسەفییان نیەو بەڵکو زیاترورووژاندن وختووکەدانی عەوام وڕازی کردنی ئەوڕەوتە داخراوەیە بەدرێژایی مێژوو سەنگەری لەجوانی وڕۆشنگەری وزانست وپێشکەوتن گرتووە،بۆیەمنیش تەنهاچەند پرسیارێک لەمامۆستا مەلائیدریس دەکەم،ئایاکەدووژمنانی کورد پەتی سێدارەیان خستەملی پێشەوا قازی وشێخی پیران لەسەرئەوەبوو کەئەودوو سەرکردەیە چەپ بوون؟ئایا تراژیدیاو ڕەشەکوژی کیمیاباران وئەنفالک کردنی گەلی کورد لەسەرپابەندبوونی کوردبوو بەفیکری چەپ؟ئایامامۆستائیدریس ئەوەدەزانێت دەیان کەئەو هەزاران ڕۆڵەی ئەم میللەتەکە لەزیندانەکانی بەعس پەتی سێدارەخرایە ملیان لەسەرئەوەبوو چەپ بوون؟ئایا ئەتک کردن وبەسەبایاکردنی ژن وکچی کورد لەلایەن بەعسو داعشی میراتگری بەعس لەسەرچەپ بوون بوو؟ئایاڕابەرانی شۆڕشەکانی ئارارات وشێخانی نەهری وسەرۆک کۆماری مهابادو ڕابەری شۆڕشی ئەیلوول چەپ بوون کەدووژمنانی کورد بەپیلانی ژەهراوی لەناویان بردن؟ئایا مامۆستا ئیدریس ئەوڕاستیە نازانێت کەلای دووژمنانی کورد چەپێک ومەلایەک و وکرێکارێک وجوتیارێک ومنداڵێک،،،،کورد بەیەک پێوەرسەیردەکرێت؟ئایائەنفال وکیمیاباران کردن سەلمێنەری ڕاستی ئەوقسەیەم نین؟ئایا مامۆستائیدریس دەزانێت گێڕانەوەی کارەسات وتراژیدیاکانی سەرکورد بۆفیکری چەپ نیشاندانی ئەستۆپاکی وبەرائەتی دووژمنانە؟لەهەمووی سەیرترئەوەیە مامۆستا ئیدریس لەتۆمارێکی ڤیدیۆیی دەڵێت بۆیەمن هێندەباسی کوردایەتی دەکەم بۆئەوەی جڵەوی کوردایەتی لەچەپ وعەلمانییەکان بستێنم، واتاوەکوبڵێی مامۆستا کوردایەتی بەلاوە گرنگ نیە بەڵکودەیەوێت لەوڕێگایەوەلەچەپ وعەلمانییەکان بدات،لەبەرامبەر ئەوەش هیچم نیە بۆئەومامۆستاومەلابەڕێزە تەنها ئەوەدەڵێم بەڕێزم تکایە بۆکوردناسی وکوردایەتی بابگەڕێینەوە بۆفەرهەنگ و عەقڵی ڕۆشنگەرانەو مێژووی پڕلەسەوەری خانی وحاجی قادری کۆیی ومەلای گەورەوسەجادی،،،،نەک کوردایەتی بکەیەمەرجی لێدان لەم ولەو، تکایە مامۆستائیدریس باهەوڵی هەموومان بۆئەوەبێت نیاوازیەکانمان بخەینەچوارجێوەی فۆڕمێکی عەقڵانی ودیموکراسی،نەک نادیدەکردن وسڕینەوەی یەکتری،مامۆستا ئیدریسیش لەمن باشتردەزانێت ئەوەچەپ وعەلمانییەکانن زیاتر لەسەدساڵە لەسەنگەری شۆڕش وزیندانەکاندا بەگژ فاشییەت و دکتاتۆریەتدادەچنەوە .بەردەوایش چاوەڕوانی کاری باش لەجەنابت دەکەم.
