
هەرچەند شەڕی ئەمەریكا و ئێران نزیك دەبێتەوە و ئاڵۆزیەكانی نێو دەریا زیاد دەبن، هێندە نرخی نەوتی خاو هەڵدەكشێ.
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 12 سەنت بەرزبوەوە کە دەکاتە 0.18% و گەیشتوەتە 66 دۆلار، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش 14 سەنت کە دەکاتە 0.23% بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 61 دۆلار و 21 سەنت.
هەردوو جۆرهكه بەڕێژەی 2.7% بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە و ڕۆژی هەینی بە بەرزترین ئاستی خۆیان لە دوای 14ی مانگی یەکەوە داخراون، ئهوهش لهكاتێكدایه بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتودا گروپێکی هێرشبەری کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا و بگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.