بەهۆی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و ئاگربەستی ئیسرائیل و حەماس چەند رۆژێك بوو نرخی نەوتیخاو بەردەوام لە دابەزین بوو، ئەمڕۆ بەجێگیری مایەوە.
نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ٦١ دۆلار و ٢٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بە جێگیری مایەوە و بە ٥٧ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.