
دوابەدوای ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی ئێران و دووركەوتنەی لێدانی ئەمەریكا لەم وڵاتە نرخی نەوت دوای چەند رۆژێك بەرز بوونەوە رووی لە دابەزین كرد و ئەمڕۆ بەجێگیری مامەڵەی پێوە دەكرێت.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت شهش سەنت بەرزبوەوە کە دەکاتە 0.09% و گەیشتە 64.19 دۆلار، لە کاتێکدا نرخی نەوتی خاوی ئەمریکای ڕۆژئاوای تەکساس بۆ گەیاندنی مانگی شوبات نۆ سەنت بەرزبوەوە کە دەکاتە 0.15% و گەیشتە 59.53 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
شرۆڤەکارانی بازاڕ دەڵێن، بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكی ئهمریكا بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێرش لە ئێران، بە خێرایی ئهگهری دابهزینی سڕیوهتهوه و نرخەکانی بەرەو بەرزترین ئاست لە ماوەی 12 هەفتەدا بەرزکردوهتەوە.