مایک پۆمپیۆ، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: وازهێنان لە هاوپەیمانە کوردەکان، دەبێتە "کارەساتێکی ئەخلاقی و ستراتیژی" گەورە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ئاماژەشیداوە، هێزە کوردییەکان رۆڵێکی کاریگەر و سەرەکیان لە سەقامگیریی ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا هەیە، بۆیە هەر هەنگاوێک بۆ پشت تێکردنیان، راستەوخۆ زیان بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەیەنێت.

لەلایەکی دیکەوە، لینزی گراهام کە کەسایەتییەکی نزیکی ترەمپە، لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس ئاماژەی بەوە کردووە، لە نێوان هەردوو پارتی کۆماری و دیموکرات لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، نیگەرانییەکی زۆر و جیددی سەبارەت بە تێکچوونی بارودۆخی سووریا هەیە.

گراهام جەختی کردەوە: "کۆدەنگییەکی بەهێز هەیە لەسەر پێویستیی پاراستنی کورد و ئەو گرووپانەی دیکە کە لە تێکشکاندنی رێکخراوی داعشدا لەگەڵ ئێمە وەستان و هاوکارمان بوون."

هۆشدارییەکەی وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا دوای ئەوە دێ کە تۆماس براک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا رایگەیاندووە، واشنتن پاڵپشتییەکانی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رادەگرێت و دەیانخاتە ژێر فەرمانی سوپای سووریاوە، بەو پێیەی ئەرکی ئەوان لە شەڕی دژی داعش کۆتایی هاتووە.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا