
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق لهڕونكردنهوهیهكدا بڵاویكرده‌وه، هه‌ندێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵیان بڵاوكردۆته‌وه سه‌باره‌ت به (عێراق سنوره‌كان به‌ڕوی په‌نابه‌رانی سوریادا ده‌كاته‌وه بۆ وه‌رگرتنی 350 هه‌زار په‌نابه‌ر)".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌كاتێكدا ئێمه به توندی ئه‌م ڕاپۆرتانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام داوای وردبینی ده‌كه‌ین به‌رله‌وه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن زانیاری و هه‌واڵه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه و پێویسته ته‌نها پشت به سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان ببه‌ستن و دوربكه‌ونه‌وه له ده‌نگۆی زیانبه‌خش".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، تا ئێستا هیچ بڕیارێك نیه بۆئه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی عێراق به‌ڕوی ئاواره‌كانی سوریا بكرێنه‌وه، هه‌ر بڕیارێكیش هه‌بێت، به‌شێوه‌ی فه‌رمی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌چه‌ند رۆژی رابردودا و دوای كۆنتڕۆڵكردنی زیندانه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به‌حكومه‌تی دیمه‌شقه‌وه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق پلانێكی "تۆكمه" و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ئه‌منیی هاوبه‌شی بۆ سه‌رپه‌رشتی ته‌واوه‌تی گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له زیندانه‌كانی سوریاوه بۆ عێراق په‌سه‌ندكرد.