محه‌مه‌د حه‌نون، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق وتی، "ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان له‌ به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ سڕدراوه‌ته‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ سێ ملیۆن و ١٣٢ هه‌زار هاوڵاتی، كه‌ زۆربه‌یان حاڵه‌تی دوباره‌ یان مردوو یان كه‌سانی گه‌شتیار بوون، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كانیانه‌وه‌ و له‌ڕێگه‌ی تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه‌ تۆماركراون".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تەکەی داتای زیاتر له‌ ٣٨ ملیۆن هاوڵاتی به‌ شه‌فافیه‌تێكی ته‌واو نوێكردووەته‌وه‌، به‌مه‌ش داتابه‌یسه‌كه‌ی وردتر له‌ دابه‌شكردنی كارتی به‌شه‌خۆراكیدا دروستكردووه‌، ئه‌م رێوشوێنانه‌ش ئامانجیان رێگریكردنه‌ له‌ به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌شه‌خۆراك بۆ سوودمه‌نده‌ شایسته‌كانیان.

باسی له‌وه‌شكرد، له‌ ئێستادا وه‌زاره‌تی بازرگانی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ٤١ ملیۆن هاوڵاتی ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ پرسی كارتی به‌شه‌خۆراكی، له‌كاتێكدا ٣٨ ملیۆن هاوڵاتی به‌رده‌وامن له‌ وه‌رگرتنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان"، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ "هاوكاری هاوڵاتییان له‌ تۆمارکردنی سه‌رپێچییه‌كاندا یارمه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی داوه‌ بۆ ئەوەی كه‌یسه‌كانی دووباره‌كردنه‌وه‌ و ده‌ستكاریكردن كۆنترۆڵبكات.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا