لە پەیامێکی فەرمیدا بۆ دەسەڵاتدارانی دیمەشق، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند'' هێنانەدی سووریایەکی یەکگرتوو و خاوەن سەقامگیری، تەنیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە دامەزراوەکانی دەوڵەت دەبێت.''

 هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە بژاردەی سەربازی و جەنگ دژی ئەو هێزانەی هاوشانی هاوپەیمانان ڕووبەڕووی داعش بوونەتەوە، هیچ چارەسەرێکی سیاسی و ئەمنی بەدی ناهێنێت.

سەرۆکی فەڕەنسا داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی هەر جۆرە هێرشێکی سەربازیکرد و هۆشداری دایە لایەنە پەیوەندیدارەکان کە وڵاتەکەی و یەکێتی ئەوروپا ناتوانن چاوپۆشی لە بەردەوامیی ئەو گرژیانە بکەن.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا پێویستی بە دیالۆگ و دانوستان هەیە نەک پەنابردن بۆ توندوتیژی دژ بە هاوبەشە ناوخۆییەکان.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، ماکرۆن مەرسوومە نوێیەی سەرۆکایەتی سووریای سەبارەت بە مافەکانی کورد وەک هەنگاوێکی ئەرێنی و ڕاست لەقەڵەمدا.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا