ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕایگەیاند ،کە لە ماوەی مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوودا زیاتر لە ٦ ملیار دۆلار داهاتی لە فرۆشتنی نەوت دەستکەوتووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لەسەر بنەمای ئامارێکمان، "بڕی هەناردەی نەوتی خاو بە چڕکراوەکانیشەوە (کۆندێنسەیت) گەیشتووەتە ١٠٧ ملیۆن و ٦٥١ هەزار و ٦١ بەرمیل، بە داهاتێک کە گەیشتووەتە زیاتر لە ٦ ملیار و ٣٨٨ ملیۆن و ٤٢٩ هەزار دۆلار".
ئامارەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق گەیشتووەتە ١٠٠ ملیۆن و ٤٢٠ هەزار و ٤٨ بەرمیل.
بەگوێرەی ئامارەکە، بڕی هەناردەکراو لە هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگەی بەندەری جیهانی تورکییەوە ٥ ملیۆن و ٩٩٧ هەزار و ٥٢٧ بەرمیل بووە، و بڕی هەناردەکراو بۆ ئوردن گەیشتووەتە ٣٠٩ هەزار و ٧١٢ بەرمیل، لە کاتێکدا بڕی هەناردەکراو لە کێڵگەی گەیارە ٩٢٣ هەزار و ٧٧٤ بەرمیل بووە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا