دوای شەڕێكی چەند رۆژە بە سەرپەرشتی قتەر هەردوو وڵاتی پاكستان و ئەفغانستان ئاگربەستی دەستبەجێیان راگەیاند.
قەتەر لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویكردهوه، لهمیانی دانوستانهكاندا پاکستان و ئەفغانستان "کۆک بون لەسەر ئاگربەستی دەستبەجێ و دانانی میکانیزم بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری هەمیشەیی نێوان هەردو وڵات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەردو لایەن ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆبونەوەی بەدواداچون لە چەند ڕۆژی داهاتودا بۆ دڵنیابون لە بەردەوامیی ئاگربەستەکە و پشتڕاستکردنەوەی جێبەجێکردنی بە شێوەیەکی متمانەپێکراو و بەردەوام".
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر "هیوای دهوحهی دەربڕی کە ئەو هەنگاوە گرنگە یارمەتیدەر بێت بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی سەر سنووری نێوان هەردو وڵات".
کاربەدەستانی پاکستان دوێنێ شەممە لە قەتەر لەگەڵ هاوتا ئەفغانییەکانیان دەستیان بە دانوستانەکان کرد لە هەوڵێکدا بۆ گەڕاندنەوەی ئارامییەکی هەمیشەیی لەسەر سنورەکانی نێوان هەردو وڵات دوای ڕوبەڕوبونەوەیەک کە بە هۆیەوە دەیان کەس کوژران و ئاگربەستێکیش ڕوخا.
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، "گفتوگۆکان لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێرا دەبێت بۆ کۆتاییهێنان بە تیرۆری سنور بەزاندنی پاکستان کە لە ئەفغانستانەوە سەرچاوە دەگرێت، هەروەها بۆ دامەزراندنی ئاشتی و سەقامگیری بەدرێژایی سنوری پاکستان و ئەفغانستان".