ئەمەریكا پلانێكی حەماس ئاشكرادەكات كە بەنیازە هێرش بكاتە سەر خەڵكی سفیلی نێو غەززە و ئەوەش بە پێششێلكردنی ئاگربەست دادەنێ.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا باس ەوە دەكات "ئەو هێرشە پلان بۆ داڕێژراوە دژی خەڵکی مەدەنی فەڵەستینی پێشێلکردنی ڕاستەوخۆ و جددی ڕێککەوتنی ئاگربەسته و ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەی کە لە ڕێگەی هەوڵەکانی نێوەندگیرییەوە بەدەست هاتوە، تێکدەدات".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەر حەماس ئەو هێرشە ئەنجام بدات، ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی گەلی غەززە و پاراستنی ئاگربەست دەگیرێتەبەر.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردو (16ی 10ی 2025) شاندێکی بزوتنەوەی حەماس گەیشتە قاهیرە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بە ئیدارەی غەززە، لە کاتێکدا میسر فشار دەخاتە سەر بزوتنەوەکە بۆ ڕاگرتنی "لهسێدارهدانی هاوڵاتیان بهتۆمهتی كاركردن بۆ ئیسرائیل".