سیلڤاین بۆردێک (کۆمەڵناس)
لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
لەکانونییەکەمی ساڵی٢٠٠٣، کۆنگرەی پزیشکانی دەروونی فەرەنسە لەلیۆن بەسترا. پرسی گۆشەگیری ئەجیندای بەرپرسانی حکوومەت بوو. سنوور و بڕیارەکانی کەرەنتینە بەهۆی کۆرۆنا، سەرنجەکانی بۆئەم پرسەڕاکێشاوە. لەکانونی دووەمی ساڵی٢٠٢١، لە ٢٤٪ی هاوڵاتییانی تەمەن ١٥ساڵ بۆسەرەوەی فەرەنسی کەوتوونەتە گۆشەگیری پەیوەندی و هیچ پەیوەندییان بەدەرەوە نەما یان زۆردەگمەن بوو. ماڵپەڕی حکوومەت لەکانونییەکەمی ساڵی٢٠٢١ هۆشداریدا، ساڵانە ڕێژەکە لە١٠٪ زیادیکردووە.
ئەنجومەنی (Fondation de France)، بەدیاردەیەکی کۆمەڵایەتیدەزانێتو بووەتە پرسی سەنتەرەکانیلێکۆڵینەوە و مانشێتی میدیاکان. لەڕاستیدا بەگژداچوونەوەی تەنیایی تاقیگەیەکە لەسیاسەتی پشتگیری کۆمەڵایەتی گشتی، تایبەتی کە لەهەشتاکانەوە لەکۆمەڵگا سەرمایەدارەکانجێگای بایەخ بووە. سازدانی گشتی دژەگۆشەگیری لەلایەک پرسی هاوبەشی ناوەندەکانی حکومەتەو دەیانەوێت خەرجییەکانیان زۆرکەمبکەنەوە و لەلایەکی دیکەگروپە هاوڕاکان، بازرگانان و ڕێکخراوە مرۆییەکان دەیانەوێت فەزیلەتییان بگوازنەوە. هەموان هۆشداری مەترسییە بابەتییەکانی گۆشەگیری (خەمۆکی، خۆکوژی، خەسارناسی هەمیشەیی و هتد) دەدەن، "بارودۆخی باش" پێشنیازدەکەنو گوتارێکی هەژمونی دەسەپێنن: گەنجانی سەرنجڕاکێشیسۆشیال میدیا، هەتا بەتەمەنەکانیش لەخانەی بەساڵاچوان بەجێدەهێڵرێنخۆبپارێزن و گۆشەگیری کاریگەری بەسەر هەموانەوە هەیە.
پێشنیاری پرسی تەنیایی بۆئەم ناوەندانە،واتا وەبەرهێنان لەئامانجێکی ئابووری. مانگێک لەفەرەنسە ناڕوات، هێزە تایبەتییەکانی کاری مرۆیی و گروپەکانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی، ڕاگەیەنراوی (تەنیایی)یان نەبێت یان لێکۆڵەرەوان نیگەرانی: "پشتگوێخستنی گەشەکردنی بازاڕی ئابووری تەنیایی" نەبن. کۆمەڵێک لێکۆڵەر، پسپۆڕانی تەندروستی و سیاسەتمەداران بیریانهێناینەوە "زۆربەی کات لە١٥٪ی فەرەنسییەکان تەنیان"، هانی "باشترین شێوەو سەرچاوەکان بۆ هێنانەئارای ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی ئەمنی لەتەمەنی زۆر خوارەوە" دەدەن.
پێناسەیەکی باڵادەستی ئەم کێشەیە، پشتبەستوو بەبێتوانایی گروپێکی تایبەتی: بێبەش و بێتوانای گۆڕینی تەنیایی بۆهێزی ژیان. گوایە تەنیایی بۆیان، لەکۆتێک بەولاوە شتێکی دیکە نییە بۆکۆتکردنیان لەبەدبەختیدا. بۆیە زۆرجار هۆشداری میدیاکان ئامۆژگاری "بونیادنەوە"ی "پەیوەندی کۆمەڵایەتی"یە. بەبێ پارە، کار، بڕوانامەیان خانووبەرە، گوایە "پەیوەندی کۆمەڵایەتی" بەڕەهاییخۆڕسک لەخاکی نیازپاکیدا دەڕوێت و هیچ ڕەخنەیەک لەدەسەڵاتی سیاسی، ئابووری باڵادەست ناگرێت.
چارەسەرکردنی کێشەی گەورە بەچارەی گچکە: ناوەندە ڕەسمییە دروستبوەکان بۆجڵەوکردنی ئەم کێشانە لەفەرەنسە، لەئاستی سیاسەتی ناوخۆییدا سنووردارکراون"خزمەتگوزاری گۆشەگیری" لەشارەوانیەکان، بەشداریکردنی شارەوانییەکان و ئەنجومەنەکان و هتد. لەئەنجامدا چارەسەرکردنی کێشە بەهۆکارەکەی، لەپەروەردەوە تا کار و خزمەتگوزاری گشتی، بەجیادەبینرێت، گوایە فۆکەس خستنەسەر "بڕینی پەیوەندی کۆمەڵایەتی"، دەکرێت نکۆڵیکردن بێت لەهۆکاری سیاسی، ئابووری و جوگرافی تەنیایی.
بەدژبەری، نیگەرانی ڕواڵەتی حکوومەت بۆ مرۆڤی گۆشەگیر، نزیکی گوتارێکی دیکەیە: گوتاری بەڕێوەبەران و کارەکتەرەکانێک کە بەپێچەوانەوە هەوڵدەدەن بەتەنیا ڕێکردن لەڕێگای سانت ژاک دو کۆمپۆزۆتا یان لەسەر شاخەکان، لەکۆمەڵگادووربکەونەوە. ئارەزووی دابڕانیڕۆبنسن کروزۆ دەکەن، کێشەکانیان نەک بەگرێدانی "پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان"، بەڵکو ڕزگاربوون لێیان چارەسەردەکەن.
لەبەرامبەر چارەسەرکردنی "تەنیایی و کێشەکان"، بێبەشان بۆئەوانیترانێک لەئاستی کۆمەڵایەتی باڵاتر "تەنیایی وەک چارەسەر" پێشنیاردەکەن: تەنیای ڕۆحی ئارام، ئاڵنگارییە وەرزشییەکان، بەکرێگرتن یان کڕینی دوورگەی چۆڵ و هتد. بۆئەوەی دنیا بۆخوێندەواران یان باش هاتووەدنیاوە "بەرگەگیراو" بمێنێتەوە، پێویستە لەئازاری ژیان و خەڵکی ئاسایی ڕزگاربکرێن. بەمەرجێک کات، وزەو پارەت هەبێت، تەنیایی "ئامادەکراو بۆخودی تۆ" دەتگەیەنێتە شتی نائاسایی بەدڵی سیاسەتمەدار، خاوەنکار، وەرزشکار و نووسەران.
ئەمانوێل فابەر، سەرۆک و بەڕێوەبەری کۆمەڵی (Danone) لە ساڵەکانی ٢٠١٧ تا ٢٠٢١، باسی ئەونموونەیەی بەهۆی هاتوچۆی لەنێوان دۆزەخی کارو بەهەشتی شاخەوانی، کردووە. ئەم "خاوەنکارە پێرۆزە" کە بەدەست نادادپەروەرییەوە دەناڵێنێ، ڕیشەی پابەندی پیشەکەی بەویستی بێ کۆتایی لە "هەڵگەڕان بەکەشی پارێزراو لەدرۆ" دەناسێنێت. ئەزموونی شاخەوانی بەتەنیای لەشەودا، تەنانەت سەرنجڕاکێشەرترە. "کەس نابینم، هەتا ئاسکێک یان بزنەکێوییەک. من تەنیام". لەم دنیایەی "دیکە"، "ترسناک"، فابەر "ناترسێت": تەنیا دوودڵە. خاکەڕایی "هەستدەکەم زیانم پێدەگات"، سەرسامی "بەرەوڕووبونەوە بەگورگ، وامزانی بوونەوەرێکی زیندووی گەورەتر لەخۆم دەناسم". لێرەدا مرۆڤی گۆشەگیر تاکە مرۆڤێکە، ڕێگای کۆتایی دەکاتەوە: "بەردێک بەتاڵ لە هەر ئامادەبوونێکی مرۆیی و ڕەنگە زوو شوێنپێیەکی بەسەرەوە بمێنێتەوە". نەخشەکێشانی ڕێگای باڵاڕۆیی و هاوکات وتەبێژی کاری زەوی، ئابووری "ڕکابەری، کۆمەڵایەتی و ژینگە" بوون، ئەم پابەندیی کەسییە نائاساییە. هەزار فرسەخ دوور لەبێباکیەکانی بەبێ بیرکردنەوە لەسەر حیسابی ژیان، لێرەدا ڕیشەی هەمووشتێک بۆ ئیدارەی کەسی دەگەڕێتەوە: "هەمووکەس بەوتووندییە ژیاندەکات هەڵیبژاردوە". پێگەی باڵاڕۆیی مرۆڤایەتی، پێکهاتەیەکی ئاڵۆز لەنێوان مەدەنیەت، تا ڕادەیەک هەمیشە "بەگومان" دەمێنێتەوە، غەریزە لەسەرەولێژییەکان "لەبیر" دەکرێت،بەمشێوەیە فابەر بەتەنیایی ڕەها دەگات، لەبیرکردنی ئەوانیتر.
پێش چەندساڵێک، سیلڤین تسۆنی نووسەر، لەکتێبی "دارستانەکانی سیبریا"،باسی ویستە بۆرژوازییەکەڵەکەبوەکەی بۆ گۆشەگیریکرد. لەکاتێکدا فابەر لەناو شاخەکان، بەتایبەت لەفەرەنساو دیمەنەکانی حکومەتی جیهانیدا دێتودەچێت، تسۆن سەرووترە و بۆماوەی شەش مانگ لەسیبریا، بەخۆبژێویبانگەشەی خۆیژیا. ئەگەر فابەر تەنیایی نەکاتە پێشینە، تسۆن هەوڵدەدات. لەدەستی ئەومرۆڤانەی بۆچوونی دەشێوێنن و ناهێڵن بیربکاتەوە ڕزگاربێت، لەدایکدەبێتەوە: "بوونی ئەوانیتر، دنیا لەناودەبەن. تەنیایی دەرویەکە دەرفەتی چێژوەرگرتنت لەشتەکان پێدەدات". وەک بەڕێوەبەری کاری پێشووی (Danone)، حەزدەکات لەشوێنێکبێت کەسیتریلێنەبێت. کەسانێکیلێهاتوو، بەدەن و مێشک کارا، چەندزمانێک دەزانن، هونەرمەند و هەندێکجار شەوانە لەگەڵ خەونەکان خەمۆکین: کە مرۆڤە ئاساییەکان لەخەودان، ئەوان خێراتر، باڵاتر و بەهێزتر دەژین.
ئەم کۆمیدیایەی بێبەشکردن نەک تەنیا سەردەکێشێتە خۆدواندنی سەرنجڕاکێشەوە، بەڵکو دەبێتە "دڕندە"یەک نووخبەکان حەزی لێدەکەن، (چونکە پۆلیس شێوەکەی دیکەی سەرکوت دەکات): تاکە جۆری بوونەوەری تەبا بەدنیایە کە ئەم پیاوانە دەیهێننەبوونەوە، ژیانی ئاژەڵانە، بەڵام باڵاتر لەحەزی دەروونی، خۆشەویستی خود لەوێیە. خۆشبەختییەک لەکتێب و دیمانە، دۆکیۆمێنتارو کۆنفرانسی ئەم دەسەڵاتدارانە دەردەکەوێت: ڕانت و خزمەتگوزارییەکانی دوای نەمانی تەنیایی.
کاتێک ڕۆمانی ملیۆنەرە تەنیایەکان دەخوێنینەوە، یەکسەر فیلیپ سلیتەری کۆمەڵناسمان بیردێتەوە، لە ساڵی١٩٧٠ وتاری ڕیشە کۆمەڵایەتی و نەژادییەکانی تەنیایی لەئەمریکای شەستەکان نووسی: پیاوێکی سپی پێستی چینی مام ناوەندی باڵا، خۆی تەنیا لەدنیاو سەربەخۆ دەبینێت، لەژێر تینی کۆمەڵایەتی، جیا لەمرۆڤەکان هەڵدەبژێرێت، کە پەیوەندی پێوەکردنیان بەرگەنەگیراوە. نموونەی گۆشەگیری فابەر و تسۆن کەس بانگهێشت ناکات وەک ئەوان کاربکەن: ئەگەری جیابوونەوە لەوابەستەیی، هێمای بوونی نمرەیەکی نایابی نائاسایی بەنرخە. لەکاتێکدا بێبەشان نقوومی شتە ناگرنگەکانن، خاوەندەسەڵاتەکان شتە بنەڕەتییەکان بەدەستدێنن. لەودۆخەدا پشتگیری سیاسەت و کاری ئارەزوومەندانە بۆبەگژداچوونەوەی تەنیایی دەکرێت، ئەم خەڵوەتە، گوڕوتین دەوروژێنێت.
ئەم سەرکەوتنانە شتێک دەردەخات؟ یەک، سەرسامبوون بەمۆدێلی ئازادی پێکهاتوو لەچوارچێوەی چەمکی "مرۆڤی ڕیزپەڕ". لەڕاستیدا لێڕوانینێک ئاماژە بەدەرووی ئاسۆ و بێهودەیی"بوون" لەناو مرۆڤە بێماناکاندا دەکات و پاشان نەبینینی ئەوژمارە زۆرە،ڕێگای هەڵهاتن ئاسان دەکات: پارە، کات، "توانای فیزیکی"، زانیاری و پەیوەندییەکان، چونکە هیچ ڕێگایەکی هەڵاتن بێ پشتیوانی لۆجستیکی و خزمەتگوزاری بۆ ئیدارەدانی کاروباری ڕۆژانەی کەسی و پیشەیی نییە. لەکاتێکدا چەند گەندەڵەکان بەرزتردەبنەوە، گچکەکان زیاتر نقووم دەبن.
بەڵام خەونی تەنیایی تەنها مێشکی گەندەڵەکان پڕدەکات؟ هەموان خوازیاری ئاسوودەیی و بێدەنگی نین؟ مرۆڤەکانی لەشوێنی "نیشتەجێبوونی خراپ" دەژین کە پێنج یان دەکەس پەستێورانە شوێنێکەوە، شوێنی نیوەیانە یان دانیشتوانی دامەزراوەیەکیدروستکراو بۆمرۆڤی بەتەمەنی پەککەوتە.
ناچارن بەرگەی کێشەی دایمی و حکومدراو و تۆمەتبارەکانی زیندانە پڕبووەکانبگرن؟ ئەمانە گۆشەگیری ئارەزوومەندانە و کاتین، هاوشێوەی وێناکردنەکانی نووسەرانی دەوڵەمەند، بەڵام بەتایبەتی، دوور لەچاوەکان و لەئەنجامدا لەبەرچاوان نین. بۆئەوەی گۆشەگیری ڕۆبنسن کروزۆی نووخبەگەرا بەپلەی باڵاڕۆ بگات، پێویستە گۆشەگیری پەنهان بێت کە مرۆڤی ئاسایی تووشیبوون.
مەسەلەیەک بۆ دڵسۆزی یان باڵاڕۆیی، تەنیایی مەسەلەیەکە لەدەسەڵاتداراندا دەمێنێتەوە. مرۆڤەکان گۆشەگیری بەرهەمدار پەروەردە دەکەن، لەدنیای تەلارسازانێک دەژین کە هەندێکجار خەباتی بێبەرهەم دژی پاشەکشەی "پەیوەندی کۆمەڵایەتی" دیاریدەکەن. لەکاتێکدا لەباشترین هاوەڵانێک سوودوەردەگرن، پێویستە مرۆڤی گۆشەگیرکراو لەڕوانگەی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە بەوپەیوەندییانە ڕازیبن کە بەسەریاندا دەسەپێنرێت، چونکە باشترە ژیانی ناخۆشییان هەبێت تا بەتەنیایی بمێنییەوە.
سەرچاوە: لوموند دیپلماتیک، اوت ٢٠٢٤.