
نادر شەهریوەری (سدقی)
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
شتاینەر وەک بیرمەند و ڕەخنەگرێکی ئەدەبی، جیاوازییەهەژەندەکانی نێوان فاشیزم و کۆمۆنیزم لە بەرهەمە هونەرییە گەورەکاندا دەبینێت.دەڵێت: «ئیلهامی هیچ بەرهەمێکی گەورەی هونەری ڕیشەی لەفاشیزمدا نییە، بەڵام بەپێچەوانە، کۆمۆنیزمهێزی تەوەریی باشترین بەرهەمی نوێی ئەدەبی بووە و ئاشنایی بەخودی کۆمۆنیزم کاریگەر بووە بەسەر ویژدان و چالاکی ئەدەبی زۆربەی نووسەرە دیارەکان». گوایە شتاینەر لەوباوەڕەدابووە، پاڵنەرەکانی کۆمۆنیزم بۆهونەرمەندان بێئاکام بووە بۆ خوڵقاندنی بەرهەمی هونەری، «چونکە دەیەوێت ئایدیالی دەستکردی نکۆڵیکردن لە نەفس و ئامانجی مێژوو باڵادەست بکات بەسەر فرەلایەنی سروشت و کاری مرۆڤەکان»،بەڵام کە دەگاتە فاشیزم، نەک تەنانەت لە«خۆنواندن بەهونەردۆستی»، بەڵکەبەشێوەیەکی ڕاشکاوانەی ئایدۆلۆژیای دەزانێت کە «… ناشیرینتر، قێزەونترو نەفرەت لێکراوترە لە ویژدان و چاکە کردن کە بنەمای هونەری ئەدەبییە لەخەیاڵدا». پێدەچێت شتاینەر سەرکردەکانی فاشیزم هیتلەر، گۆبڵز، گۆرینگ و… هەرچەندە فریودەری لێهاتوو بوون لە ڕیتۆریک و یاری زمانیدا، بەڵام ڕێزییان لەژیانی فیکری و ڕۆحی نەدەگرت. شتاینەر لەناو نووسەراندا تەنها دوو ڕیزپەڕی گەورە لەبەرچاودەگرێت، کە ڕەنگە کەوتبنە ژێرکاریی فاشیزمەوە، لویی فێردینان سێلین و هێنری دو مۆنتەرلان، هەتا شاعیری بەناوبانگ ئەزراپاوەند بەفاشیست نازانێت، کە ڕایگشتی بەلایەنگری فاشیزمیان دەزانی و لەوباوەڕەدایە ئەزراپاوەند بۆ ڕاگەیاندنی بۆچوونی ئابووری سەیر و ناباوی، هەندێک بۆنە و باقوبریقی فاشیزمی دەقۆستەوە.
بەڵام سێلین لەناو نووسەراندا، بەناوبانگترە. بە تەنها نووسەری گەورەی بە تایبەت خاوەن شێواز و زۆربەی ڕەخنەگران لەوانە ئەنتۆنی بێرگێس بەهاوتای جۆیس، بلیمەتی تیرەوتاری ئەدەبی فەرەنسە و نووسەرێکی بەتوانای دەزانن کە خاوەنی وەهمترین شێوازی سەدەی بیستەم بوو. گرنگی سێلین بەجۆرێک کارەکانی بوو لەگەڵ زمان، بۆئەوەی لەڕێگەی زمانی ڕۆژانەوە ژیانێکی نوێ بەئەدەب بدات. لەگەڵ ئەوەشدا، «کارکردنی سێلین بەزمان تەنها سنوردار نییە بەمە، لەبەرهەمەکانی دواتری بەتایبەت لەکۆمەڵی بووکەڵەدا بەزمانێکی نوێ یارییەکە دەکات.لەچیرۆکی پەرییەکان زیاتر بەرەوپێش دەچێتەوە، وشەو زاراوەسازی ئاوێتەی قسە و شیعر دەبێت». گومان لەوەدانییە سێلین نووسەرێکی گەورەیە، بەڵام پرسەکە پەیوەندی نێوان سێلین و فاشیزمە. گومان لەوەشدانییە سێلین بەتینوتاوو هەستەوە دەینووسی، هەستە پاکەکان کە ناچارانە مامەڵە لەگەڵ زماندا دەکەن، زمانێکی تەندروست و بێخۆنمایشکردن،چونکە هەستی پاک بەئەدەبی و ڕێکوپێکی دەرنابڕرێت، هەندێکجار هەستی قەدەغە لەدڵی هەمواندایە، بەڵام کەس ناوێرێت دەری بڕێت. «سێلین بۆ گەیاندنی ئەم هەستانە، تێکەڵەیەکی زیرەکی لەقسەکردن، وشەسازی، قسەی ناشرین و بێگومان باقوبریق داهێنا، ستایلێکی ناتەبایبەدەستهێنا، بەڵام بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ئەدەبی و پڕئاوازە بوو.ئەوزمانەی لەم پێکەوەبوونەدا سەریهەڵدا، هۆکارێکە دەتوانێت هەمووشتێک بگوازێتەوە، وەک شەپۆلی لافاو یان بەگاڵتەجاڕییەکەوە دەڵێت "مێترۆی سۆزداری" کە جیهانی دەرەوە پەلکێشی ناخی تاریکی خۆی دەکات و دوای دەستکاریکردنی دەیهێنمەوە».
سێلین بەزمانێکی ڕاشکاوانە و خۆنەنواندن و تەنانەت بەلێکدانەوەیەک ئالودە دەنووسێت، بەکارهێنانی ئەم زمانە لە «سەفەر بۆکۆتایی شەو» و نووسینەکانی دیکەی بەتایبەت «مردن بە قیست» بەزۆری دەبینین. «دەبینی، دەبینی فێردینان، ئەو لەشەی خواردمان لەسەر دڵی تۆش ماوەتەوە.!… پێکەوە زۆری لەخۆمان دەکەین ئێڵنج بدەین! دیسانەوە ئێڵنج! نەخێر هەڵەی نەکردبوو، لەش نییە، نانەکە کرێپە، پێموایە دەتوانم پەتاتە سورکراوەکان بهێنمەوە-دەبێت زیاتر هەوڵبدەم. دەبێت زیاتر تینبدەمە ڕیخۆڵەکانم و بیانهێنمەوە… هەوڵی خۆم دەدەم… و خۆم گرژ دەکەم… زۆری لەخۆم ناکەم».
گومان لەوەدانییە سێلین بەزمانێکی ئالودە دەنووسێت، تەنانەت ڕەنگە ئەم ئالودەییە وەها ئالودەبێت کە سەربکێشێتە جۆرێک ئێڵنجدان و هێنانەوە، بەڵام چما ناکرێت هێنانەوە پاڵاوتنی لەش بێت؟ تەنانەت ئەگەر سێلین باوەڕی بە پاڵاوتنی نەبێت، هەرگیز لەوڕاشکاوییە کەم ناکاتەوە دەیبینێت. ڕاشکاویی نووسەرێکی وەک سێلین دەکەوێتە خاڵی بەرانبەری ڕیتۆریکەکانی گۆبڵزئاسای فاشیستییەوە کە بەرگەی فاکت ناگرێت، لە کاتێکدا ئەدەب لەڕوانگەی سێلینەوە شتێکە هاوشێوەی پاڵاوتن، هاوشێوەی کاتی هاتنەدنیا، لوتکەی خوێنڕێژی و ژیان، ترس و جوانی، ساتە سەختەکانی دوودڵی و گومان (دوودڵی نێوان دەرەوە و ناوەوە، من و ئەویدی، ژیان و مردن) و ئەوکات هاتنەدنیای شتێکی نوێ، جۆرە هێنانەوەیەک کە ئالودەیی پاڵاوتە دەکات و ئەگەر پاڵاوتەشی نەکات لەوەباشترە بیشارێتەوە.
مرۆڤ لەڕوانگەی سێلینەوە زۆر تاوانبارە، چونکە هەر لەهاتنەدنیاوەی پێویستی بەپاکبوونەوەیە، پێویستی بە پاککرنەوەی ناخیەتی، بەڵام گوایە دەبێت لەدەرەوەش پاک بکرێتەوە کە دەکەوێتە سەرشانی «نەزمی هێمایین». مەبەست لەنەزمی هێمایین، بوونی دامەزراوە حەتمییەکانی کڵێسا، قوتابخانە، بۆرۆکراسی، ڕۆشنبیران و ئایدیۆلۆژییەکانە. بەدەربڕینێکی دیکە، نەزمی هێمایین میکانیزم یان ستراکچەرێکە وەک ئۆتۆمبێلێکی ساغ، وا ژیان و بوونی سوبێکت دیاریدەکات کە سوبێکت پێش بوونی ناتوانێت واز لەم نەزمە بهێنێت. بەدەربڕینێکی سادەتر، نەزمی هێمایین فەڕشێکی وا پانوپۆڕ بۆ سوبێکت دادەخات کە جوڵەی سوبێکت دیاریدەکات، بەڵام هاوکات ئەم فەڕشە لەهەمووشوێنێک لەبار نییە. مەبەست ئەو چرچیەیە کە وەک کارێکی فاکت بەدوای بابەتی جوڵاودا دەگەڕێت، بەشێوەیەک کە سوبێکت لەجوڵەدا دەوەستێنێت تا ئەوئاستەی سوبێکت لەسەر فەڕشەکە سەرەنگرێ دەبێت. هەندێکجار ئەم سەرەنگرێیە ڕەچڵەکینی لەگەڵە و سەردەکێشێتە ئاڵۆزی ناخ و هێنانەوەی ناوەوە، تا بەوئاستە کە هەمووئەونەزمە پەستە، بێکەموکوڕییە بەرەوڕووی ئاڵنگاریی دەکاتەوە. لە سێلیندا تەنها دەرەوە ناشکێنێت، بەڵکو ناوەوەیش دەجمێت و سوبێکت توانای دیاریکردنی خۆی و ئەویتر یان ئەو ناوەوە و دەرەوەینامێنێت. «لەکاتی خوێندنەوەی سێلین، لەکۆرپەی لاوازی سوبژێکتیڤیەتی ئێمەدا، کە سنورە داڕماوەکانمان ئاشکرادەبن، لەژێر داروپەردوی قەڵایەکی پتەودا، نەلەناوەوە و نەلەدەرەوە برینێکی دەرەکی، دەبێتە برینێکی ناوەکی ڕقلێبوو.خەبات پەلکێشی ئاژاوەگێڕیی دەکرێت، لەکاتێکدا پتەویی خێزان و کۆمەڵایەتی، ئەو دەمامکە جوانە، لەقێزەونە خۆشەویستەکەی گوناهێکی بێتاواندا ورد دەبێت.خۆمان لەدنیایەکی سنور، هەوراز و نشێو، شوناسە لاواز و سەرلێشێواوەکاندا دەبینینەوە - سەرگەردانی سوبێکت و ئۆبێکتەکانی – لەخاڵی وەرچەرخانی نێوان کۆمەڵایەتی و ناکۆمەڵایەتی - خۆشەویستی و کوشتن».
لە سێلین دا، مرۆڤ سوبێکتێکی دابەشکراوە. هەرگیز سوبێکتی دابەشکراو یەکپارچە و تەواو نییە، لەدۆخی ژێرەوژوورکردن و قڵپبوونەوەدایە، ناسنامەکان ساختە دەکرێن و پاشان لەناودەبرێن. مرۆڤ بەخوێندنەوەی سێلین حەزدەکات بۆ قۆناغی سەرەتای ژیانی مرۆڤ بگەڕێتەوە، لەوێ ڕێسا و یاسا جێگیرکراوەکان لەقۆناغی بەرایی پێکهاتندان. لەم کاتەدا مرۆڤ ناتوانێت داوەری بکات ئەوشتە سوبێکتە یان نییە. هێشتا ئەو «منیبەرایی» کە بەکەسایەتی کراوە، پێکنەهاتووە و بەمەش ئەگەری هەرجۆرە جیاوازییەک لەنێوان «من» و «ئەویتر» نامێنێت. لەم کاتەدا زمانی سەرەتایی بەکاردەبرێت، کە لەچنگی فەرمانەکانی پێکهاتوو لەوزمانە ڕزگاری بووە، ڕیشە ئایدۆلۆژییەکانی وەک خۆی ماوەتەوە. بۆیە، نووسەر ڕزگاری بووە لە «زمانیبەشتبوو»،دەنووسێت و دەیبینێت و هەستی پێدەکات. ئەمشێوازی نووسینە نەشێوازی ڕۆمانسییە بۆ پرسەی جیهانی لەدەستچوو و نەزمانی فەرمی و ئایدۆلۆژیا، ئەوزمانەیە سێلین دەنووسێت: «من بەوشێوەیە دەنووسم هەستی پێدەکەم، ڕەخنەم لێدەگرن کە زمانشڕم، زمانێکی بێئەدەبانەم هەیە… ڕەخنە لەدڕندەیی و توندوتیژی بەردەوامی کتێبەکانم دەگرن. چی بکەم؟ ئەم جیهانە سروشتی خۆی دەگۆڕێت، بۆیە من ستایلەکەم دەگۆڕم».
سێلین بەهەڵەتێگەیشتنێکی، تەواو نەبووە. مەیلی تایبەتی بەرەو هەڵهاتن و پارانۆیا (هەم لەقۆناغە سەرەتایی و هەم لەقۆناغە پێشکەوتووەکانیدا) تەنانەت یاخیترین نووسەران بۆدلێر، ڕامبۆ و هتد، سێبەری لەسەرە، بەڵام زۆربەی ژیانی تێنەگەیشتنە.سێلین پزیشک بوو، بەڵام هەندێکجاریش دەینووسی.وتبوی دەیەوێت بەنووسین پارە پاشەکەوت بکات، لەکاتی دەستبەتاڵی پزیشکی، کتێبی «سەفەر بۆکۆتایی شەو»ینووسیبوو سەرەڕای بوارە ڕوونەکانی ئەنارشیستییەکەی، ڕەخنەگرانی دەستە چەپ و دەستەڕاست بەئاستێک ستایشی ئەم ڕۆمانەیان کرد. دواتر سێلین لەکاردانەوەیەکی تایبەتی مرۆڤی وەک ئەو، هەموو بەدبەختییەکانی داهاتووی دایەپاڵ ئەم سەردانە چاوەڕوان نەکراوە، کەوایە جارێکی تر هەوڵیدا پزیشکی هەژارەکان بێت. «ڕوخساری ئەم پزیشکە چاکە و بەویژدانە (گەرچی گازندەکەرە)،گیانداران و منداڵان و قەرەجە سەماکارەکانی خۆش دەویست و بەمیهرەبانییەوە ڕەفتاری لەگەڵ نەخۆشە نەدارەکانی دەکرد، بە پێچەوانەی ئەو نووسەرە هەڵهاتووە کە لاپەڕەکانی کتێبی ئەستوور و تۆمەتە سیاسییەکانی پڕن لە ژەهر و چەقۆ». مەیلی بەرەوفاشیزم یەکێکە لەدژایەتییە چارەسەرنەکراوەکانی. باردامۆکارئەکتەری «سەفەر بۆکۆتایی شەو» کەئەویش خوێندکاری پزیشکییە، بەئاشکرا باسی ڕەگەزپەرستی نازییەکان دەکات. لەڕوانگەیەوە -ڕەنگە سێلین- ڕەگەز «مێگەلێکی گەورەی لۆتی و پۆتییەکانی بێسەروبەرەی وەک منن و بەس، دووچاوی هەڵامساو، مێشولە، لەشی هەڵلەرزیو، مێگەلێک کە بە برسێتی و نەخۆشی و غودە و دۆمەڵ و سەرماوە لەناوچووە، بەزەبری کوتەک لەچوارگۆشەی دنیا ڕەتێنراو و لێرە سەری وەدەرناوە». بەهۆی پچڕانی دەروونی و پارچەپارچەبوونی کەسایەتییەوە، سێلین بەوتەی کریستیڤا پێویستی بەجۆرێک لەکێشی بەرپەرچدانەوە بوو.لە ڕاستیدا پێویستی پێبوو بۆئەوەی ڕێگری بکات لەخۆکوشتن لەترسی مردن، بەڵام ئەم دژەکێشە بەهیچ شێوەیەک نەیدەتوانی پاساو بۆ فاشیستبوونی بهێنێتەوە، مەگەر جەوهەری جیهان نەگۆڕێت.
madomeh
