نادیا کەریمی

لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

 

ژنانی بەهێز، خۆشەویستترین کەسایەتی ئەدەبن. مێژووی ئەدەب و کتێبەکان، پڕن لە کەسایەتی ژن، بەڵام کامەیان باشترینن؟ دەکرێت کامەیان بکرێتە مۆدێل بۆ ژنانی بەهێز؟ کامە ژنە لە کامە کتێبدابوو کە هەرگیز چۆکی دانەدا؟ کامەیان لەئەوانی دیکە بێکەموکوڕیتر بوو؟ کام چیرۆک تووانیویەتی کەسایەتییەکی ژن نەمر بکات؟

 

 زۆربەی کتێبخوێنەرەکان بەهۆی بوێری و ئازایەتییەوە کەسایەتی ژنانیان لە ئەدەبدا خۆشدەوێت. بۆنموونە، سکارلێت ئۆهارا (لە بابردەڵە) لەسەردەمی خۆیدا ژنێکی بوێر بوو. یان خاتوو دیڤارژ لە چیرۆکی دوو شاردا، دەتوانین وەک ئاڵاهەڵگری ژنانی خراپەکار و ماندوونەناس بیربێنینەوە. ژنانی بەهێز، بەخۆشەویستترین کەسایەتی ئەدەبی دادەنرێن. کە زیاتر سەرکێشن و ئاوێنەی ڕاستگۆیی سروشتی ئاڵۆزی ژنانن. ڕەنگە پیر بن، دەکرێت گەنجیش بن. ڕەنگە سەرنجڕاکێش و لەبەردڵان بن، دەکرێت بەدڵیشت نەبێت، بەڵام هەموو ژنە بەهێزەکان، شتێکیان هاوبەشە: ئەستەمە لەیادەوەری خوێنەران و کتێبدۆستاندا بسڕدرێنەوە.

ئەلیزابێس بێنت، لەخۆبایی و دەمارگیری

ئەلیزابێس بێنت، ژنێکی بەهێزی مێژووی ئەدەب و کارئەکتەری سەرەکی ڕۆمانی لەخۆبایی و دەمارگیری«یە. وەک منداڵی دووەمی کاک و خاتوونی بێنت دەناسین. ئەلیزابێس کچێکی زۆر زیرەک و هۆشیارە کە هیچ لەدایک و خوشکەکانی ناکات. بۆیە بەدرێژایی چیرۆکەکە بەهۆی ڕەفتارییەوە زۆر زەرەرمەند دەبێت.

ئەلیزابێس، کچیکی بەهێزە و دڵنیایە چی لەژیان دەوێت. زۆربەی کچانی نەوجەوان لەسەرانسەری دنیا، دوای خوێندنەوەی ڕۆمانی لەخۆبایی و دەمارگیری ئارەزوویانکردووە ڕۆژێک وەک ئەلیزابێس بێنت بن. بەدەنگی بەرز وتنی بیروباوەڕ، بێ ڕەچاوکردنی ئاکامە ئەگەرەکانی، لەدنیایەکدا خەونێکی گەورەیە، کە ئەوەندەش دادپەروەرانە کار بۆ ژنان ناکەن!

 ماتیڵدا،چیرۆکی ماتیڵدا

ماتیڵدا، کارئەکتەری سەرەکی کتێبی ماتیڵدا نەک وەک نموونەیەکی ژنانی بەهێز، کە لەژێر ناوی کچانی بەهێزدا دەیناسێنین. کتێبی ماتیڵدا،بەرهەمێکی هەرە بەردەوام و جادوییە، نووسینی ڕواڵد داڵ، نووسەری ناسراوی چیرۆکی منداڵان. ماتیڵدا ورمود لەگەڵ خێزانەکەی لەگوندێکی ئینگلتەرا دەژین، چونکە دایکوباوکی زۆر گوێیان پێنادەن، لەکتێبەکەیدا بەدوای هاوڕێی بەوەفا و جێگەی متمانە دەگەڕێت. لەوانەیە بپرسی ئەدی هاوڕێکانی قوتابخانەی؟ بەداخەوە ئەو کچە منداڵە لەقوتابخانەش گیرۆدەی بەڕێوەبەرێکی ملهوڕ و ستەمکار بووە. تاوەکوئێستا لەخۆتان پرسیوە کچان و هەتا ژنان چەندە دەرفەتییان بووە باسی بێزاریی و نیگەرانییەکانیان بکەن؟ دەکرێت ئەم چیرۆکە ئیلهامبەخشێک بێت بۆ کچانی تەمەن کەم و گەورە و فێرییان بکات چۆن هێزی هاوڕێبوون و بوێری و ئازایەتی لەڕێگەی ململانێ و بەرەوپێشچوون بەکاربێنن.

ئانە چارلی، ئانا چارلی لە گرین گیبلز

بێگومان ئانا چارلی ژنێکی بەهێزی مێژووی ئەدەبە. ئەم کچۆڵە دەموچاو پەڵاوییەی قژسورە لە بێسەرپەرشتان گەورە بووە. زیرەکە. توانای خەیاڵی نائاساییە و بەهیوا، نەبەز و پاکیزە، هەوڵدەدات دەستبەژیانێکی نوێ بکات. لەم ڕێگەیەدا، دەستوپەنجە لەگەڵ هەمووکێشەیەک نەرم دەکات و خۆی لەگەڵ هەلومەرجەکان ڕادێنێت.

ئانا لەتەمەنی یازدە ساڵی، خوشک و برایەکی بەتەمەن بەناوەکانی ماریلا و مەتیۆ دەیکەنە ئەندامی خێزانەکەیان. گەورەی دەکەن و یادەوەریی خۆش و تاڵی لەگەڵیاندا دەبێت. هاوڕێی زۆردەبێت. دەچێتە زانکۆ. زەماوەند دەکات و لەم ماوەیەدا، هیچ ترسی لەقسەکردن و داکۆکیکردن لەخۆی نابێت.

 

 جۆ مارچ ؛ ڕۆمانیژنانیگچکە

جۆ مارچ یان جۆزفین مارچ، ژنێکی بەهێز و ئیلهامبەخشی مێژووی ئەدەبە. کچێکی باڵابەرزو لاواز، لەخۆبایی و ڕاشکاو، ئازاو وەفادارە. شەیدای خوێندنەوەیەو ئارەزووی لەنمایشنامه‌نووسینە. کردنەبەری جلی کوڕانە، یەکێکە لە سەیرتریین تایبەتمەندی کەسێتییەکانیجۆ. بەلاوەی باشە وەک کوڕدەربکەوێت، چونکە حەزناکات لەبەر کچ بوونی، سنور بۆ کارەکانی دابنرێت. سیمۆن دوبۆڤوار دەڵێت:"سەردەمی منداڵیم بەڕۆڵبینین لەڕۆڵی جۆ مارچ تێپەڕی". سۆزان سانتاگیش لەچاوپێکەوتنێکدا ئاماژە بەکاریگەریی جۆ مارچ لەسەر ڕەوتی بوونە نووسەری کردووە.

ماریا پاپێنز،چیرۆکی ماریا پاپێنز

ژنێکی بەهێز و زۆر خۆشەویستی مێژووی ئەدەبە. ماریا پاپێنز،ژنێکە لەسەر هەورەکان دەژیت. ڕۆژێک، نامەیەکی خۆڵەمێشی منداڵانێک دەگاتە ماڵی ماریا کە لەدایەنێکی دلۆڤان و عاشقی ڕۆڵبینین دەگەڕێن. ئاوەها تێدەگات کاک و خاتوونی بنکس بەدوای دایەنی منداڵدا دەگەڕێن بۆ منداڵەکانیان (جین و مایکل)، چونکە دەیانویست بەوپەڕی ئاسوودەییەوە کارەکانیانڕایی بکەن. بۆیە ڕۆژێک ماریا پاپێنز جانتا بەدەستەوە دێت و ژیان لەگەڵ شیعر، گۆرانی و یاریی بۆ جین و مایکلیبچکۆلە دەست پێ دەکات. لەوانەیە بەلاتانەوە سەرنجڕاکێش بێت ئەگەر بزانن خاتوو بنکس (واتا دایکی ئەم دوو منداڵە)، یەکێک بووە لە چالاکوانانی بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان لەشارەکەیان.

ئۆسکارڵت ئۆهارا ، ڕۆمانی بابردەڵە

نا‌توانیلیستێک لەناوی ژنانی بەهێزی مێژووی ئەدەب بکەی و ناویئۆسکارڵت ئۆهارایتێدانەبێت. ئۆسکارڵت، کچێکی جوانو لەساڵانی کۆتایی شەڕی ناوخۆی ئەمریکا، لە ویلایەتی جۆرجیا ژیاوە. خۆپەرست، زیرەک و بەدەمارە. ئیرادە‌ی بەهێزی لەباوکی و ئارەزووی بەڕەسەنێتی ژیان لەدایکییەوە فێربووە. ئۆسکارڵت هەمیشە هەوڵیداوە باری سەخت و کێشەکانی خێزان و هاوڕێکانی بکاتە کۆڵی، بەڵام هیچییان، سەرەکیتیریین تایبەتمەندییەتی خودی ئەو نییە. گرنگترین جیاکەرەوەی ئۆسکارڵت ئۆهارا، وێڵبوونە لەنێوان نەریتەکانی باشوور و یاساکانی مانەوە لەسەردەمی نوێ.

ئاریا ستارک،ڕۆمانیئاوازێک لە ئاگر و بەستەڵەک و زنجیرە درامای ڕۆڵی تاج و تەخت

چ لەلایەنگرانی زنجیرە درامای فانتازیا بیت و چ عاشقی خوێندنەوەی کتێبیخەیاڵی، ئاریا ستارک دەناسیت! ژنێکی بەهێزی کتێبی جۆرج ئاڕ.ئاڕ.مارتین و هاوکاتیەکێکە لەخۆشەویستتریین کەسایەتییەکانی ژنانی جیهان!

ئاریا ستارک، کچۆڵەیەکی نەترس و بەگەورەیی ژنێکی ئازابوو. زۆر متمانەبەخۆ و وەک ئامڕازێکی کۆنتڕۆڵکردنی توڕەیی، هیوا و توانای زەینی بەکاردێنا. جگەلەمانە، دەتوانین بڵێین جۆرێک بێمتمانەیی و بەدحاڵیبوو لە دەوروبەرەکەی. بەردەوام کار و ڕەفتاری ئەوانیدیلێکدەدایەوە، بەڵام هەرگیز نەبەخشینی هیچ هەڵەیەک، وایکردووە کەسایەتییەکی خۆشەویست بێت!

 vinesh

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا