
دلۆڤان كه‌ڵهوری
دیاردەی هاتنی هاووڵاتییانی عەرەبی عێراقی بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان و نیشتەجێبوونیان بووەتە جێگای مشتومڕی زۆری خەڵکی کوردستان. لەم بارەیەوە هەندێک کەس ئەم دیاردەیە بە کارێکی ئاسایی و بگرە بە باشیشی دەزانن و پێیان وایە هاتنی عەرەبی شارەکانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان زۆر بە سوودە لە ڕووی ئابووری و گەشتووزاری و کۆمەڵایەتی و سیاسی... بەڵام لە بەرانبەردا کەسانێکی دیکە لەم دۆخە نیگەرانن و بە مەترسییەکی جددی دەزانن و پێیان وایە هاتنی ئەم ڕێژە زۆرەی عەرەبی عێراقی بۆ نێو شارەکانی هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا هەرێم دووچاری مەترسی زۆر گەورە دەکاتەوە لە ڕووی ئاسایشی نەتەوەییەوە، چونکە دەبێتە هۆی گۆڕانی پێکهاتەی دیمۆگرافی و شێواندنی کلتوور و زمانی کوردی... ئەگەر هاتنی هاووڵاتیی عەرەب بەم ڕێژە زۆرەی ئێستا ڕوو لە شارەکانی هەرێم بکەن بە بەردەوامی، ئەوە دوای چەند ساڵێکی تر زمان و کلتووری ئەوان دەبێتە کلتووری سەردەستی کۆمەڵگا، هەروەها لە ڕووی کۆمەڵایەتی و سیاسییەوەش ئەوان دەبنە خاوەنی بڕیار. لەم نێوەندەدا، پێویستییەکی بەپەلە هەیە کە ئەم بابەتە لە ڕێگەی یاسایەکی هاوچەرخ و نیشتمانییەوە ڕێک بخرێت، بە جۆرێک کە پارێزگاری لە تایبەتمەندی ناوچەکە بکات و لە هەمان کاتدا ڕێگا نەدات هیچ گوتارێکی ڕق وکینە، نەتەوەپەرستیی توندڕە و، یاخود ڕاسیزم بەرامبەر بە هاووڵاتییان دروست ببێت و مۆرکی مرۆڤدۆستانەی کۆمەڵگاکەمان بشێوێنێت.
له راستیدا كه‌س قسه‌ی له‌سه‌ر هاتنی گه‌شتیار نییه بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه كارێكی ئاسایی و به سووده، چونكه هه‌موو وڵاتانی جیهان سوود له گه‌شتیار وه‌رگرن، هه‌رێمی كوردستانیش پێویسته سه‌رنجی گه‌شتیاران ڕابكێشێت و بیانهێنێت بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كان به‌هۆیانه‌وه داهات و هه‌لی كار ده‌ستبخه‌ن، به‌ڵام بابه‌ته‌كه نیشته‌جێبوون و كڕینی زه‌وی و خاكی كوردستانه. له ئێستادا هاووڵاتییانی عه‌ره‌بی به‌لێشاو ڕوویان له كڕینی خانوو و شوقه و زه‌وییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه. ئه‌مه‌ش لەڕووی گۆڕینی لایەنی دیموگرافی و ڕێژەی دانیشتوانە ڕەسەنەکە مه‌ترسیداره و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كه‌س ئه‌م دیارده‌یه به سیاسه‌ت و پلانگێڕی ده‌زانن. چونكه له مێژووی گه‌لاندا ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كان زۆر جار به مه‌به‌ستی جیاوازی وه‌کوو داگیركاری و زیادكردنی هه‌یمه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و گۆرینی پێكهاته‌ی دیمۆگرافی وڵاتانی دیكه...سیاسه‌تی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی خۆیان به‌كارهێناوه.له دیارترین نموونه‌ی مێژوویشدا دیارده‌ی ناردنی هه‌زاران هاووڵاتیی به‌ریتانیه بۆ ئوسترالیا، له لایه‌ن ئیمپراتۆری ئه‌و كاتی به‌ریتانیاوه له سه‌ده‌كانی هه‌ژده و نۆزده‌دا.
ئه‌م پرۆسه‌یه به( Transportation) ناسراوه. به‌ریتانیا لەو سەردەمەدا ڕووبەڕووی قەرەباڵغی زیندانەکان و زیادبوونی ژمارەی تاوانباران ببووەوە. لە جیاتی ئەوەی هەموویان لە زیندانە ناوخۆییەکاندا ڕابگرێت، بڕیاری دا هەزاران کەس بۆ کۆلۆنییە دوورەکەی خۆی لە ئۆسترالیا بنێرێت. ئەم سیاسەتەی به‌ریتانیا ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی چارەسەری کێشەی ناوخۆیی و سزادانی تاوانباران نه‌بوو، به‌ڵكوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی به‌ریتانیا له‌م پرۆسه‌یه‌دا چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بوو له ئوسترالیا. به تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌م هاووڵاتییه به‌ریتانیانه بوون به به‌شێك له بنیاتنه‌رانی كۆمه‌ڵگای نوێی ئوسترالیا. ئه‌م سیاسه‌ته داگیركارییه‌ی به‌ریتانیا به‌بێ ده‌نگی نه‌مایه‌وه، به‌ڵكوو له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ده‌نگی ناره‌زایی هاووڵاتییانی ئوسترالی به‌رزبووه‌وه، به تایبەتی له‌نێو چینه هۆشیاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵگای ئوسترالیا، نووسه‌ران و چالاكوانان و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نووسان...زووتر به ئاگا هاتنه‌وه و ده‌ستیان كرد به پرسیاركردن ده‌رباره‌ی دروستی و نادروستی ئه‌م دیارده‌یه، له دوماهیدا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. ئه‌وان هه‌ستیان به‌و مه‌ترسییه ده‌كرد كه ناردنی زیاتری هاووڵاتیی به‌ریتانی بۆ ئوسترالیا، وێنه‌یه‌كی خراپ له كۆمه‌ڵگەی نوێی ئوسترالیا دروست ده‌كات و ئوسترالیا دوور ده‌خاته‌وه له ڕووه‌و چوون بۆ كۆمه‌ڵگەیه‌كی ئازاد و مۆدێرن. له ئه‌نجامی ده‌ربڕینی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه و به ئاگاهێنانه‌وه‌ی تاكی ئوسترالیدا چه‌ندان ڕێكخراو و بزووتنه‌وه‌ی به‌هێز دامه‌زران بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی هه‌نارده‌كردنی هاوویڵاتی به‌ریتانی بۆ وڵاته‌كه‌یان، له ئه‌نجامدا به‌ریتانیا ناچاركرا به فه‌رمی كۆتایی به‌م سیاسه‌ته‌ی بهێنێت و چیدیكه هاووڵاتیی به‌ریتانی بۆ ئوسترالیا نه‌نێرێت.
له‌وانه‌یه كه‌سانێك بپرسن و بڵێن ئه‌م رووداوه مێژووییه‌ی به‌ریتانیا چ په‌یوه‌ندییه‌كی به هاتنی هاووڵاتیی عه‌ره‌بی هه‌یه بۆ شاره‌كانی كوردستان؟ ئه‌مه دوو ڕووداوی له یه‌كتر جیاوازن. له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم راسته جیاوازی هه‌یه له نێوانیان هه‌ر چه‌نده پرۆسه‌ی ناردنی هاووڵاتیی به‌ریتانی بۆ ئوسترالیا له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌ریتانی بووه، به‌ڵام له‌وانه‌یه هاتنی هاووڵاتیی عه‌ره‌بی بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌ره‌مه‌كی بێت و ده‌ستی حكومه‌تی عێراقی له پشتییه‌وه نه‌بێت، به‌ڵكوو هاتنی هاووڵاتیانیی عه‌ره‌بی له ئه‌نجامی نائارامی و توندوتیژی شاره‌كانی عێراقه‌وه بێت و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ئه‌وان په‌ناگه‌یه‌كی ئارام و سه‌رنجڕاكێش بێت، بۆیه ڕوویان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردبێت، ئەمە حاڵەتێکی سروشتی و ئاسایە به‌ڵام زۆر ڕووی لێكچووش هه‌یه له نێوانیان،هه‌ر بۆ نموونه ئه‌و هاووڵاتییه عه‌ره‌بیانه‌ی هاتوونه‌ته شاره‌كانی كوردستان به هه‌مان شێوه‌ی هاووڵاتییه به‌ریتانییه‌كان زۆرینه‌یان باكگراوندی تاوانكاری و تهندوتیژیان هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر كلتوور و ڕه‌فتاری تاكی كورد،هه‌روه‌ها به تێپه‌ربوونی كات له‌وانه‌یه هێزی سیاسی و كارگێری شاره كوردییه‌كان بكه‌وێته ده‌ست ئه‌م هاوڵاتییه عه‌ره‌بیانه،هه‌ر وه‌كوو له ئێستاشدا ده‌بینین كه چۆن رێژه‌یه‌كی زۆری هه‌لی كار له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هاووڵاتییه عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه پڕكراوه‌ته‌وه.ئه‌مه جگه له مه‌ترسی كۆنترۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تیش.له كۆتاییدا گرینگه وانه له مێژوو وه‌ربگرین بزانین هاتنی هاووڵاتیانیی عەرەبی چ به خورتی بێت یان ئاره‌زوومه‌ندانه ،بابه‌ته‌كه ڕاگووزه‌ر و ئاسایی نییه، به‌ڵكوو ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره به ناسنامه و ده‌سه‌ڵات و داهاتووی گه‌لانه‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌م جۆره دیاردانه ببێته جێگای هەڵوێستە لەسەرکردن و به شێوه‌یه‌كی زانستیانه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت. ئه‌وه‌ی گرینگه ئاماژه‌ی پێبكه‌م پێویسته چالاكوانان و نوسه‌ران و رۆشنبیرانی كورد چیتر له هاتنی به لێشاوی هاووڵاتیی عه‌ره‌بی به مه‌به‌ستی نیشته‌جێبوون له شاره‌كانی كوردستان بەبێ هیچ مەرج و ڕێکارێک بێده‌نگ نه‌بن، به‌ڵكوو پێویسته مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م دیارده‌یه بۆ خه‌ڵك و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بخه‌نه‌روو، بتوانن فشاری مه‌ده‌نییانه دروستبكه‌ن به مه‌به‌ستی كۆتایی هاتن به‌م دیارده ناڕێکخراوە ،ت اكوو له هه‌رێمی كوردستانیش ڕێگه بگرێت له چیتر تاڵانكردن و فرۆشتنی خاك و ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان. هه‌ر وه‌كوو بینیمان چۆن له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ڕۆشنبیران و چالاكوانانی ئوسترالی توانیان به فشاره‌كانیان سیاسه‌تی به‌ریتانیا بگۆرن و نه‌هێلن چیتر هاووڵاتیانیی به‌ریتانی بۆ وڵاته‌كه‌یان بەشێوەیەکی نایاسایی بنێردرێت.
