هیچ نووسەرو شاعیرێکی ئیسپانی ئەوەندەی لۆرکا لەناوخۆ و دەرەوەی ئیسپانیا ناسراوو خۆشەویست نەبووە. ناوبانگ و خۆشەویستییەکەی بۆ شیعرە نوێگەریی و بیری ڕادیکاڵییەکەی دەگەڕێتەوە. لۆرکا بەزمانێکی ڕاشکاوو دەربڕینێکی پاراو پەردەی لەسەر ناتەواوییەکان هەڵداوەتەوەو تووانیویەتی ناوی خۆی لە گەنجییەوە تانهۆ وەک گەورەترین شاعیرانی جیهان بپارێزێت. هێشتا کەم ژیان ومردنی دڵتەزێنی جێگەی پرسیارە بۆ خوێنەران و هەوادارانی بەرهەمەکانی، بەڵام لۆرکا بەشێوەیەک لەبەرهەمەکانیدا پێشبینی مردنی کردووە. پێشبینییەکی سامناک، کە سەریکێشاوەتە هەموو دەنگۆکانی کوشتنیەوە.
پێش هەشتاوحەوت ساڵ، پاشنیوەڕۆی ١٩ی ئابی ساڵی١٩٣٦، فێدریکۆ گارسیا لۆرکا، شاعیری ئاڤانگارد، شانۆنامەنووس، دەرهێنەری شانۆ و نووسەری سۆسیالیستی ئیسپانی، لە تەمەنی ٣٨ ساڵی لەلایەن میلیشیا ناسیۆنالیستەکانەوە تەقەی لێکرا و فڕێدرایە ناو گۆڕێکی بەکۆمەڵەوە.
هێشتا هۆیەکەی نازانرێت. ڕەنگە بتوانین لۆرکا بە بەناوبانگترین قووربانی شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا و سیمبولی دڕدانە و تووندوتیژی میلیشیا تووندڕەوەکان بزانین. نەک هەر لەشەڕی ناوخۆ لایەنی هیچ بەرەیەکی نەگرت، بەڵکو دۆست و هاوەڵی لە هەردوولا هەبووەو هێندەی تووانیویەتی لایەنی هەر دوولای گرتووە.
لۆرکا لە ٥ی حوزەیرانی ساڵی ١٨٩٨، لە دەشتەکانی گرانادا، پایتەختی دێرینی ئیسپانیا و شاری ئەفسانەیی جیپسی، لە باوکێکی جوتیار و دایکێکی خوێندەوار هاتەدنیاوە. لە تەمەنی ٤ساڵی تووشی جۆرێک نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان بوو و لەبەر ئەوەی نەیتوانی یاریی بکات و بجوڵێت، ڕۆژەکانی بەگوێگرتن لە گۆرانی و ئەفسانەی جیپسییەکانی ئیسپانیی بەسەر دەبرد.
بۆ خوێندن، دەگوازنەوە بۆ شاری گرانادا و هاوکات، لەدایکییەوە فێری پیانۆ و گیتار دەبێت. لە ماوەیەکی کەمدا، وا شارەزا دەبێت کە دەوروبەرەکەی پێیانوایە زۆر زوو دەتوانێتببێتە ناسراوترین مۆسیقاژەنێکی مێژوو، بەڵام بەمردنی مامۆستاکەی لە ساڵی١٩١٦، خەمۆکی و نائومێدی دای دەگرێت و بەیەکجاریی واز لەمۆسیقا دەهێنێت.
لەگەڵ چوونی بۆ بەشی ناوخۆی مەدرید، شوێنی دەرکەوتن و پەروەردەکردنی هێزە لیبراڵەکان، تووانی شیعرەکانی پێشکەش بکات و بچێتەناو کۆمەڵگای شاعیرانی ئیسپانی و نەوەی ٢٧ (کۆمەڵەیچالاکی شاعیرانی ئیسپانی بەشێوازی ئاڤانگارد، لە ساڵی ١٩٢٧ تا ١٩٢٣).
لۆرکا، هونەرمەندێکی درەوشاوە و ناوازە بوو و هەوڵیدەدا کەسایەتی گشتی و شووناسی سێکسیییەکانگیر بکات. لە تەمەنی ٣٨ ساڵیمرد، بەڵام نزیکەی دەیەیەک بوو لە ئیسپانیا و وڵاتانی ئیسپانی زمان،لەبواری ئەدەب و هونەردابەناوبانگ بووبوو.
لە ساڵی ١٩٢٨ بە کۆمەڵە شیعری "بالەدی جوتیاران" خۆی ناساند، هەروەها بە شانۆنامەکانی "زاوای خوێن" لە ساڵی١٩٣٣ و "یرما" لە ساڵی١٩٣٤ ناوبانگێکی جیهانی بەدەستهێنا. لەزۆربەی بەرهەمەکانی، شوێنەواری کارەساتی ڕێساشکێن و وێرانکەر هەیە کە خودی پەیکەری کۆمەڵگای بۆرژوازی ئیسپانییان کردۆتە ئامانج.
لە ئێستادا و دوای تێپەڕبوونی چەندان دەیە، زۆر بابەتی نادیاری وەک لە سێدارەدانی لەخەرمانەیەک نادیارییدا ماوەتەوە، بەڵام بەئەگەرێکی نزیک لەدڵنیایی بەهۆی تێڕوانینە کۆمەڵایەتییە ڕاشکاوانەکەی و مگێزی سێکسی ئاشکرای دراوەتە دەست هێزە فەرەنسییەکان، چونکە ڕاپۆرتەکانی ساڵی ١٩٦٥ی سەردەمی فرانکۆ، لۆرکا بە سۆسیالیستێکی سێکسواڵیتی "نائاسایی" دەناسێنن.
لە ساڵی٢٠٠٠، کە ناوەندی تۆماری یادەوەریی مێژوویی دامەزرا، هەوڵدرا پاشماوەی لۆرکا بدۆزنەوە، بەڵام هیچییان نەدۆزییەوە. پێشبینیکردنی چارەنووسی حەوت ساڵ پێش مردنی، زۆر پێش گرتنەدەسەڵاتی فرانکۆ، مردنە دڵتەزێنەکەی ئەو شاعیرە گەنجە ترسناکتر و تراژیدیتر دەکات.
لە ١٧ی تەموزی ساڵی١٩٣٦ تا ١ی نیسانی ساڵی ١٩٣٩، ئیسپانیا بەهۆی کودەتای بەشێکی سوپاکەی دژی کۆماری ئیسپانیا، شەڕی ناوخۆ هەڵگیرسا. لۆرکا لەڕۆژەکانی سەرەتای شەڕی ناوخۆ، لە ١٩ی شووباتی ساڵی١٩٣٦ کوژرانی بەدەستی پارتیزانە نیشتمانییەکان و ڕاستەوخۆ بەگوللە،فڕێدراوەتە ناو گۆڕێکی بەکۆمەڵەوە.
لەدوابەیتی شیعری "ئەفسانەی سێ دۆست" لە ساڵی١٩٢٩، باسی ئەم ڕووداوە و مردنی بەتراژیدی و بێسەروشوێنبوونی تەرمەکەی دەکات:
... زانیم کە ئەوان منیان کوشتووە...
لە کافتریا و گۆڕستان و کڵێسەکاندا بەدوامدا دەگەڕان
ئێستا ناتوانن بمدۆزنەوە...
هەرگیز ناتوانن بمدۆزنەوە؟
نەخێر. هەرگیز ناتوانن بمدۆزنەوە.
دواجار حکومەتی ئیسپانیا (١٥ هەزار یۆرۆی) بۆ دۆزینەوەی تەرمی لۆرکا و قوربانیانی دیکتاتۆری فرانکۆ تەرخانکرد، بەڵام وەک شاعیر پێشبینی کردبوو، هەرگیز نەیانتوانی بیدۆزنەوە.
vinesh.ir