
خاتـوو (ئانێـت لانگـن) دووەم نووسـەری ئەڵـمانییە لە بـواری وێـژەی منـداڵان، کە بە خوێنەرانی کوردی دەناسێنین. پێشتر لە مانگی (ئابی/٢٠٢٠) دا باسمان کەڵەنووسەری ئەڵمانی لە بواری وێـژەی منداڵان، خاتوو (کۆرنیـلـیا فـونکە) کرد و لە سایتەکاندا بڵاوم کردەوە. لەم نووسینەمدا باسی ئانێـت لانگـن دەکەیـن، کە خانمە نووسەرێکی بەناوبانی ئەڵـمانییە،پـسپۆرە لە وێـژەی منداڵان و مێرمنداڵان و باڵـێۆزی خوێنـدنەوەی منـداڵانە.
ئانێت لانگـن لە رۆژی (٢٩/ نیسان/ ١٩٦٧) لە شاری لـێڤەرکوزن لە ئەڵمانیا لەدایک بـووە. کچی گـەورەی خـێزانەکەیەتی. ئەمـساڵ تەمـەنی ئانێـت، بـوو بە (٥٩) ساڵ. بەمنداڵی لە شاری لایخـلـینگـن لە هەرێـمی رایـن لانـد ژیـاوە.کچـێک و کوڕێـکی هـەیە.لە ئێـستادا لە شاری (بێـرگـیـشێس لانـد)لە نـزیک شـاری کـۆڵـن،لەگـەڵ کـچ و کـوڕە پـێگەیـشتووەکانی دەژیـن.
ئانێت لانگـن، لە خێزانێکی پەرتووکفـڕۆش گەورە بووە. ئەمەش وایکرد لە منداڵییەوە بە پەرتـووک و بە چالاکیی وێـژەیی دەوربـدرێـت. گـێڕانەوەی چـیرۆک بوو بە خولیای.
ئانێت دەڵێت:"من زۆر بەختەوەر بووم، کە لە خـێزانێکی پەرتووکـفرۆشدا گەوە بـووم. بە پەرتـووک و بڵاوکـراوەی بـێشومار دەور درام" خولـیای ئانێت بـۆ وێـژەی منـداڵان، دەگەڕێتـەوە بۆ ئەو پەرتـووکە زۆرەیلەبەردەستیدابـوون. تەمەنی ئارەزووی تەواوی ژیـانی بـۆ هـونەری چـیرۆک گـێڕانەوە چەسپانـد.
ئانێـت لانگـن، لە منـداڵـییەوە لەگەڵ خـێزانەکەیـدا، گەشتێـکی زۆری وڵاتانی جیهـانیان کرد. لە گەشتەکانیدا وێنەی زۆری دەگرت و نامەی زۆری بۆ نیشتمان دەنارد. لەلاوی و لە ئێستاشـدا درێـژە بە گەشتکـردن دەدات. گەشتـێکی بێـشوماری کـردووە. بە هـۆی گەشـتەکانییەوە، دیـدگای بـۆ جیهـان فـراونـت بـووە. گەشـتەکانی بـوون بە ئیـلهـام بـۆ زۆربـەی زنجـیرە چـیرۆکەکانی بۆ منـداڵان. نامـەگـۆڕینەوە خولیایەکی تـری ئانێـتـەیە، کە تا ئەمـرۆش، لەگەڵ سـەدان کەس لـە جیهـانـدا، نامـە بـۆ یەکـتری دەنـێرن.
ئانێـت لە دوای تەواکـردنی خوێنـدنی ئامـادەیی،کە (دیپـلـۆمی ئامادەیی) بەدەستهـێـنا. بۆ ماوەیەک لە فـرۆشگای پەرتـووکفـرۆشتنی خێزانەکەیان، دەستی بەکارکـردن کـرد.
دواتر ئانێت گەشتی ئەمریکای کرد، بۆ بەشداریکردن لە خولێکی خوێندندا، دەربارەی بڵاوکردنەوەی پەرتـووک. ئەزمـوونی پـراکـتیکی پیـشەسازی پەرتووکی بەدەستهـێـنا.
دوای گەڕانەوەی لە ئەمـریکاوە بـۆ ئەڵمانیا، ساڵانێکی زۆر سەرنووسـەری دەزگایەکی چـاپ و بڵاوکـردنـەوەی تایبـەت بە پەرتـووکی منـداڵان، کاری کـردووە.لەهـەمان کاتـدا شانبەشانی کارەکەی وەک سەرنووسەر. لە ساڵی (٢٠٠٠) ەوە، بە تـەواوی چـووە ناو جـیهـانی وێـژەی منـداڵان و مـێرمنـداڵان. بـە تـەواوی خـۆێ بـە نـووسـیـنی پەرتـووکی منـداڵان لەم بـوارەدا سەرقـاڵکـرد. لە پـێـشا وەک نووسەرێکی باخچـەی منـداڵان کاری کـرد. هەروەهـاکۆمەڵێک چـیرۆکی ئاسانی بـۆ کـچ و کوڕەکـەی،(ئیـزابێـل) ـ مـاری و بنیـامـین نـووسی.
یەکەم پەرتـووکی ئانێـت بـۆ منـداڵان لە ساڵی (١٩٨٩) دا نـووسی و چاپـیکـرد و بلاوی کـردەوە. لە ساڵی (٢٠٠٠) ەوە تا ئێستا، وەک نووسەرێکی ئازاد، چـیرۆک بۆ منـداڵان دەنووسێـت. چـیرۆکەکانی بە وێنـەوە و بە چاپـێکی نـاوازەوە بڵاویانی کردەوە. تا ئێستا زیـاتر لە (١٥٠) پەرتـووکی چـیرۆکی ئاسـانی،بـۆ منـداڵان و مێـرمنـداڵان نـووسـیوە و چاپیانی کردوون و بڵاویانی کـردوونەتەوە. کە زۆربەیـان سەرنجـیان لەسـەر بەهـاکانی هـاوسـۆزی و خـێزان و گەشەکـردنی کەسین. ئیـلهـامی چـیرۆکەکانی لە ئەزمـوونەکانی ژیـانی خۆیەوە وەرگرتـوون. بەشێک لە پەرتووکەکانی ئانێـت، وەریانگـێڕاوان بۆ زیاتر لـە (٣٠) زمـان جیهـانی. ناوبـانگـێکی نێـودەوڵـەتی و پـڕفـرۆشـتـنان بەدەسـتهـێـناون.
ئانێـت لە ساڵی (٢٠٠١) ەوە، وەک راهـێنەری خوێنـدنەوە لە قوتابخـانە بنەڕەتییەکاندا کاری کـردووە.ئانێـت بە سەرسەخـترین پاڵـپـشتی شـیرینکـردنی خوێنـدنەوە و نووسین لەنێوان منداڵان دادەنرێت.سەرۆکی پشتگیریی خوێندنەوە بـوو. لە ساڵی (٢٠١١) ەوە بـووە بـە (باڵـێۆزی خـوێنـدنەوە) لـە ئەڵـمانیـادا. لە ساڵی (٢٠١٢) دا، سـەرکـردایـەتی پـرۆگـرامێکی راهـێـنەرایەتی دامەزراوەی شـیر مێـر شافـت، لە شاری کـۆسفـێڵـد کـرد.
لە ساڵی (٢٠١٤) ەوە بووە ئەندامی چالاکی رێکخراوی (سۆرۆپتیمیست ئینتەرناشناڵ) کە رێکخـراوێـکی خـێرخـوازی ژنـانە لە ئەڵـمانیا.
ئانێت لانگـن، کار لەسەر هەموو ئەوشتانە دەکات، کە پەیوەندییان بە جوانییەوە هـەیە. لەوانەش نووسینی یەکەم پەرتووکی لە ساڵی (١٩٨٩) دا بە ناوی "نامەکانی فێلیکس" کـە زنـجـیـرە پەرتـووکـێکی چـیرۆکـە بـۆ منـداڵان، لـە سـاڵی (١٩٩٤) دا، چـاپـکـرا و بـڵاوکـرایەوە.ئانێـت لە رێی ئـەم زنجـیرە چـیرۆکەوە ناوبـانـگی دەرکـرد و لە جیهـانـدا ناسرا. ئەم چـیرۆکانە وەریانگـێڕاون بـۆ چەنـدیـن زمـان لە جیهانـدا. کـراون بە فـیلـمی کارتـۆنیئەنیـمەیـشن و بە کاری سیـنەمـایی و بە زنجـیرەی کارتـۆنی تەلـەڤـزیـۆنی.
ئانێت لە چیرۆکەکانیدا، سەركێشی و نوکـتە وتێڕوانینە کولـتوورییەکان تێکەڵ دەکات.
پاڵەونی (نامەکانی فـێلـیکس) کەروێشکـێکی بچـووکی پـەڕۆییـنە و بە لـۆکە پـڕکراوە. گەشتی سەرانسەری جیهـان دەکات و زۆر حەزی لە نووسینی نامەیە و بۆ نیشـتـمانی دەیانـێرێتەوە. بیـرۆکەی زنجـیرە چـیرۆکی نامەکانی فـێـلیکـس، لە ئەزمـوونەکان و لە گەشـتەکانی ئانێـت خۆیـەوە، لەگەڵ خـێزانـەکەیـدا سەرچـاوەیـان گـرتـووە. کە گەشتی زۆر لە وڵاتانیان کرد. هەمـیشەش نامـەنـووسین بەشێکی گرنگی ژیانی ئانێـت بووە.
تا ئەمـڕۆش ئانیـت نامـە بۆ هـاوڕێکانی دەنووسـێـت، کە لە سەرانسەری جیهاندان.
بە کورتی بیرۆکەی نامەکانی فـێلـیکس، گوزارشت لە بیرەوەرییەکانی منـداڵیی ئانێـت دەکـەن. لە گەشـتە خـێزانییەکانیان و لە نامـەنـووسـیـنیـیەکانی.
ناوی هەنـدێک لە کارەکانی ئانێـت:
١ـ زنجیرە پەرتووکی چيرۆکەکانی "نامەکانی فـێلیکس" کە ناوبانگێکی جیهانیان هەیە. باس لە گەشتە سەرکێشییەکان و نامەنووسینییەکانی، فـێلیکسی کەروێشکە بچکـۆلەکە دەکات لە سەرانـسەری جیهـانـدا. ئەم زنجیرە چـیرۆکە ئانێتـیان گەیانـدە ئاستێکی بەرز لە وێـژەی منداڵانی هاوچەرخ لە جیهـاندا. ئەم زنجیرە پەرتووکە لە ساڵی (٢٠٠٠) دا، لە لـیستی باشتریـن و پـڕفـرۆشتریـن پەرتـووکەکانی منـداڵان بـوو.
نانێت دەڵێت:"زۆربەی خەڵکی بە دایکی فـێـلیکس ناوم دەبەن. هەرچەندە گوێچکەکانم بەقـەد گـوێـچـکەکانی ئـەو کەروێـشکە خـۆشـەویـسـت و گـەشـتـدۆسـتە درێـژ نیـن".
٢ـ زنجـیرە پەرتـووکی چـیرۆکەکانی "مـانـگا بچکـۆلـەی زۆر گـلەیـیکەر "
٣ـ فـێـلـیکـس لەگەڵ منـداڵانی جیهـانـدا.
خەڵات و پاداشتەکانی ئانێـت لانگـن:
ئانێت گەلێک خەڵات و پاداشـت و رێـزلـێنانی ئەڵـمانی و نێودەوڵەتی لە پەرتووکەکانی بـۆ منـداڵان بەدەستهـێـنا، بە تایبـەتیـش لە زنجـیرە پەرتـووکی "نامەکانی فـێـلیکس".
١ـ ساڵی (٢٠١٠) لە پێشانگای پەرتووکی لایبـزیک خەڵاتی لـوولەیی زێـڕینی وەرگرت.
٢ـ خەڵاتی هەڵبژاردەی خەڵکی لەلایەن کۆمەڵەی بڵاوکراوەی نەمساوییەوە بەدەستهێنا.
٣ـ مەدالـیای زیـویـنی ئەکادیـمـیای هـونـەری چـێـشـتـلـێـنانی ئەڵـمانی.
٤ـ خـەڵاتی پەرتـووکی خـوادنی سـویـسری.
٥ـ خـەڵاتی (پەڕەکانی مانگانە) لە هـۆڵەنـدا، بـۆ پەرتـووکی نامـەکانی فـێـلـیکس.
٦ـ خەڵاتی هـونـەرمەنـدان و لاوانی هەرێـمی باکـووری رایـن ـ پـێـشکەشیان کرد.
٧ـ چەنـدیـن خـەڵات و رێـزلـێـنانی تـری.
چەند چیرۆکێک لە چیرۆکەکانی " نامەکانی فـێلیکس" دەربارە فـێرکردنی چـێشتلێنانن.
(*) بۆ ئـەم نووسینە، سـوودم لە چەنـدیـن سایـتی ئینگـلیزی وەرگـرتـووە،
