نیخیل ڤێنکاتێش

لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

 

دێریک پارفایتی فەیلەسوف دەڵێت، دوو بژاردەمان هەیە. دەتوانین بەئاگاییەوە بەخشش و سەرچاوەکانی زەوی بپارێزین، وەبەرهێنان لە ژێرخان و وزە نوێبووەکاندا بکەین و سەرچاوەکانی ئەم هەسارەیە بەمیرات بۆنەوەی داهاتوو بەجێبێڵین،یانئەم سەرچاوانە بەهەدەربدەین و لەکەمترین ماوەدا وەها زیاتر سەرچاوەکان بەکاربێنین، وابزانین داهاتوو نییە. پیادەکردنی سیاسەتی پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان، تا ماوەیەکی زۆر ئاستی ژیانمان بەرزدەبێەوە. ئەگەر سیاسەتی بەهەدەردانی سەرچاوە سروشتییەکان پیادەبکەین، ئاستی ژیانی نەوەی ئێستا کەمێک لەپێشوو زیاتر [پیادەکردنی سیاسەتی پاراستنی سەرچاوەکان] هەڵدەکشێت، بەڵام ئاستی ژیانی نەوەی داهاتوو دوای٣٠٠ساڵ زۆردادەبەزێت و پاشان بۆماوەیەکی نادیار لەژیانی نەوەی ئێستا بەچەقبەستوویی دەمێنێتەوە.   

کە هەر دوو بژاردەکە دەخەمە بەردەم خوێندکارەکانم، لە ٩٠٪یان پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان هەڵدەبژێرن. زۆربەشییان دەڵێن هەڵبژاردنی سیاسەتی بەهەدەردانی سەرچاوە سروشتییەکان نائەخلاقییە. پارفایت هاوڕایانە، بەڵام ڕوونکردنەوەی داوەرییەکە بەئەستەم دەزانێت. کێ زەرەرمەندە لەزیادەڕۆیی بەکارهێنان و کەمبوونەوەی سامانە سروشتییەکان؟لەوانەیە بڵێم ئەم سیاسەتە زیان لەومرۆڤانە دەدات کە دوای٣٠٠ساڵی تر دێنەدنیاوە. لەگەڵ ئەوەشدا، سیاسەتی ئابووری تەنیا کاریگەریی بەسەر ئاستی ژیانەوە نییە، بەڵکو کاریگەری بەسەر ئەومرۆڤانەوە دەبێت،لەدایک دەبن. بژاردەی جیاواز هەڵدەبژێرین و لەکۆتاییدا، منداڵی جیاواز دەهێنینەدنیاوە،لەسەکۆی نەوت کاربکەین یان وێستگەی کارەبای با، بە پاس هاموشۆ بکەین یان بەئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆمان، خەرجی باخچەی منداڵان بدەین یان نا، لەگەڵ مرۆڤی جیاوازدا بژین. ئەم منداڵانەش منداڵانێک دەهێننەدنیاوە ئەگەر سیاسەتی بەهەدەردانی سەرچاوە سروشتییەکانمان پیادەکردبا، نەدەبوون. گەر بەو عەقڵە پەیڕەوی پۆلێنی نەوەکان بکەین، دەگەینە ئەنجامێک کە دەکرێت بڵێین گەر سیاسەتی پاراستنی سەرچاوە سروشتیەکانمان پیادەکردبا، ئەوانەی٣٠٠ساڵ دوای پیادەکردنی سیاسەتی بەهەدەردانی سەرچاوە سروشتییەکان دەبوون،نەدەبوون. کەواتە، ئەگەر سیاسەتی بەهەدەردانی سەرچاوە سروشتییەکان هەڵبژێرین، کەس نەدەبوو بڵێت: "ئەم بژاردەیە ژیانمی خراپترکرد".بێئەو هەڵبژاردنە، هەرگیز ئەوان نەدەبوون! بەڵام ئاشکرایە بەهەدەردانی سەرچاوە سروشتییەکان سیاسەتێکی خراپترە. پارفایت پێیدەڵێ "کێشەی نایەکسانی".

یەکەمجار پارفایت لەکتێبی هۆکارو کەسەکاندا (١٩٨٤)، ئاماژەی بەم کێشەیە کردو لەوکاتەوە بووەتە خەمی فەیلەسوفەکان کە بوارێکی فەلسەفی نوێی بەناوی "ئەخلاقی دانیشتوان" ڕەخساند. زۆرجار بەڵگەکان لەبەرگریکردن لەپاراستنی سەرچاوەکان، ئاکامی دڵتەزێنی هەیە. بۆنموونە، "سوودگەرایی گشتی" (کە من هاوسۆزم لەگەڵیدا)، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نایەکسانی دەڵێ، تەنانەت ئەگەر سیاسەتی بەهەدەردانی سەرچاوەکان دۆخی تاکەکان خراپترنەکات، بەکورتی بەراورد بەسیاسەتی پاراستنی سەرچاوەکان، کەمتر هەمووخەڵک خۆشگوزەران دەکا و کەواتە خراپترە. لەگەڵ ئەوەشدا، سوودگەرایی گشتی بەناوەکی پارفایت گوتەنی: "دەرئەنجام ناخۆش"ە. باشتره دانیشتوان زۆربێت بۆئەوەی هەر ئەندامێک کەمێک خۆشگوزەران بێت، نەک دانیشتوان کەمتربێت و هەمووکەس ژیانی ناوازە بێت. ئەمجۆرە تیۆرانە بنەمای ئەو "دووربینییە" پێکدەهێنن، ویلیام ماکئاسکیل لەکتێبەکەیدا باسیکردووە کە ئێمە بەچی داهاتووقەرزدارین؟ (٢٠٢٢) داکۆکی لێکردووە و دەڵێت گرنگترین ئەرکی ئەخلاقیمان، خزمەتکردنی نەوە بێشومارەکانی داهاتووە. ناونیشانی کتێبەکەی ئەلیزابێس فینێرۆن-بێرنز ئاماژە بەناکۆکییەکانی لەگەڵ ماکئاسکیل دەکات: فینێرۆن-بێرنز گرنگی بەهیچ تایبەتمەندییەکی داهاتوو نادات (لەوانە ئاستی خۆشگوزەرانی)، بەڵکو گرنگی بە ئەرکە ئەخلاقیەکانمان دەدات بەرامبەر بەکەسە تایبەتییەکانی.

بەفۆکەس خستنەسەر جەختکردنەوە لەمرۆڤی تایبەتی، چۆن فینێرۆن-بێرنز کێشەی نایەکسانی چارە دەکات؟ چونکە هیچ مرۆڤێکی تایبەتی نییە ژیانی بەهۆی پیادەکردنی سیاسەتی بەهەدەردانیسەرچاوەکان لەلایەن ئێمەوە خراپتربێت. لەوەڵامدانەوەدا پەنادەباتەبەر "گرێبەستگەرایی" تی. ئێم. سگانلۆنی فەیلەسوف کە دواجار کتێبە گرنگەکەی بەناوی قەرزداربوونمان بەیەکتری (١٩٩٨)، بەهۆی زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی تەنزانە و فەلسەفی "شوێنێکی باش" کەمێک بەناوبانگ بووە. بەپێی تیۆری گرێبەستگەرایی، پێویستە بۆ داوەری ئەخلاقی مرۆڤ بپرسێت ئەوانەی دەیانەوێت لەسەربنەماکانی ژیان هاوڕابن، دەتوانن چۆنبسازێن. بەپێی ئەم تیۆرە، هەر کارێک هەڵەیە ئەگەر یەکێک بتوانێت بەشێوەیەکی عەقڵانی بەئاماژەدان بەوگرێبەستە ئەوبنەمایە ڕەتبکاتەوە، ڕێگەی بەوکارە داوە.

چارەی گرێبەستگەرایی فینێرۆن-بێرنز بۆ کێشەی نایەکسانی، لەدوولایەنەوە پشتبەستە بەتیۆری سگانلۆن. یەک، هەموو تاکێک دەتوانێت بەشێوەیەکی عەقڵانی بنەمایەک قبوڵ نەکات تەنانەت ئەگەر ئەوبنەمایە بەگشتی بارودۆخی خراپتر نەکات. کەواتە، ئەگەر سیاسەتی بەهەدەردانی سەرچاوەکان پیادەبکەین، مرۆڤەکانی داهاتوو دەتوانن ئەو بنەمایە قبوڵنەکەن کە ڕێگادەدا سیاسەتدانەری ئەمڕۆ بژاردەی بەهەدەردانی سەرچاوەکان هەڵبژێرێ، بەوپاساوەنا کە ئەوسیاسەتە ژیانیان خراپتر دەکات، بەڵکو لەبەر ئەوەی کێشەکانی دنیایەکی سەرچاوە کەمتر،باری کۆڵییان قوورستر دەکات. دوو، لەڕاستیدا تەنیا دەتوانی لەگەڵ هەبووانبسازێی. ئەگەر سیاسەتی پاراستنی سەرچاوەکان پیادەبکەین، هاتنەدنیاوانی کاتی پیادەکردنی بەهەدەردانی سەرچاوەکان نەیاندەتوانی سکاڵا بکەن، چونکە نین و لەهیچ بارێکدانین گلەیی بکەن، چانسی ژیانیان پێنەدراوە. لەئەنجامدا، ئەگەر سیاسەتی بەهەدەردانی سەرچاوەکان هەڵبژێرین ئەومرۆڤانە دەهێنینەدنیاوە، دەتوانن بەشێوەیەکی عەقڵانی هەڵبژاردەکەمان قبوڵنەکەن، گەر سیاسەتی پاراستنی سەرچاوەکان هەڵبژێرین، ئەو مرۆڤانە نابن. 

پێدەچێت پێشنیارەکەی فینێرۆن-بێرنز، کێشەی نایەکسانی چارە بکاو نەگاتە «ئەنجام ناخوش»کە ئامانجی سەرەکی زۆربەی تیۆرسێنانی ئەخلاقی دانیشتوانە، بەڵام ئەم چارەیە بێکەموکوڕی نییە. تەنانەت ئەوانە دەکەونە کێشەوە، لەکاتی هەڵبژاردنی سیاسەتی پاراستنی سەرچاوەکان دێنەدنیاوە (و فینێرۆن-بێرنز نادیدەی دەگرێت.) پارفایت دەڵێ، ئەوکەسانە بەراورد بەمرۆڤە ئاساییەکانی ئەمڕۆ و بەراورد بە هەبووانی ٣٠٠ساڵ دوای پیادەکردنی سیاسەتی چۆڕەبڕکردنی سەرچاوەکان باشتر دەژین، بەڵام تەنیا ئەوەندە بەسە کە باشترین ئەوژیانەی بینیوتە – یان ئەوژیانەی بۆ منداڵەکانت ئارەزووی دەکەی – لەبەرچاوبگری.

ئایا ئەوژیانە بێ کێشەیە؟ تەواو دوورە لەسەختی و خەم و زیان و بێبەشی؟ بەدڵنیاییەوە وانییە. هەتا ڕەنگە لەباشترین ژیانی مرۆڤەکاندازۆر شتی خراپیش هەبێ و هاوکات، لەباشترین ژیاندا بۆمرۆڤ ئەوەندە شتی باش هەیە، لەشتە خراپەکان زیاترە. (هەندێکجار پەیوەندی لەنێوان ئەم دووانە هەیە، ئەگەر چێژمان لە پەیوەندی دڵسۆزانە نەبردبێت، لەنەبوونی خەم ناخۆین و بێبەش نابین.) گەربەپێی گوتەکەی فینێرۆن-بێرنز، دەتوانم بەشێوەیەکی عەقڵانی هەموو ئەوشتانە ڕەتبکەمەوە دەمخاتە کێشەوە، بەدەرلەوەی بەگشتی ژیانم خراپتر بکا یان بوونم مومکین بکات، کەواتە مرۆڤەکانی داهاتوو کە بەهۆی پیادەکردنی سیاسەتی پاراستنی سەرچاوەکان دێنەدنیاوە ناتوانن ئەوبژاردەیە ڕەتبکەنەوە، بەڵام چونکە مرۆڤەکانی داهاتوو بەهەڵبژاردنی سیاسەتی کەمکردنەوەی سەرچاوەکان دێنەدنیاوە، دەتوانن ئەوبژاردەیە ڕەتبکەنەوە. هەرمرۆڤێکی داهاتوو دەتوانێ بەشێوەیەکی عەقڵانی ئەفرێنەری قبوڵ نەکاو ڕەتیبکاتەوە. وادیارە گرێبەستگەرایی فینێرۆن-بێرنز بەدژایەتیکردنی وەچەخستنەوە،ڕێگە بەوەچەخستنەوە بدات.

دەیڤید بێناتار، فەیلەسوفی ئەفریقای باشوور، بەدژایەتیکردنی منداڵبوون بەناوبانگە. هەرچەندە فینێرۆن-بێرنز ڕاشکاوانە دژی وەچەخستنەوە نییە، بەڵام بێشک داکۆکیشی لێناکات. دەڵێت، ڕاستە لەڕووی ئەخلاقییەوە ئەرکمان وەچەخستنەوەیە، تەنانەت ئەگەر منداڵەکانمان ژیانیان باش بێت و هاتنەدنیاوەیان نەبێتە ئەرکبۆ هیچ کەس. (ئەگەر وەچەنەخەینەوە، کەس نابێت بەشێوەیەکی عەقڵانی بڕیارەکەت ڕەتبکاتەوە.) لەوەمشتومڕاویتر فینێرون–برێنز دەڵێت،پاساوێک نییە لەناوچونی مرۆڤەکان دوابخەین. کوشتنی مرۆڤەکان باش نییە، کوژراوەکان دەیانتوانی بەشێوەیەکی عەقڵانی ئەم بڕیارە پەسندنەکەن. ئێمە هۆکارمان بۆ لەناو نەچوونی نەوەی خۆمان زۆرە کە تێگەیشتووانە حەزمان لێیەتی، بەڵام فینێرون–بێرنز پێیوایە پاساوێک نییە لەنێوان دوو بژاردەی لەناوچوونی مرۆڤەکان لە ٢٠٠ساڵ یان دوو ملیۆن ساڵی تر، دووەم هەڵبژێرین. لە هەردوو حاڵەتەکەدا مرۆڤەکان دەمرن و گەر بژاردەی یەکەم هەڵبژێرین، ئەوژمارە زۆرەی مرۆڤ کە بەهۆی بژاردەی دووەم دەبن، ناتوانن بژاردەکەمان ڕەتبکەنەوە، چونکە (بەهۆی بژاردەی ئێمەوە) هەرگیز نابن.

فینێرون-برێنز دەپرسێت، پێویستە ڕێگانەدەین مرۆڤ لەناو بچێت، بەڵام تیم مولگان لەفەلسەفە بۆ دنیای لەناوچوو گریمانە دەکات،لەناوچوونی مرۆڤ حەتمییە. ئەم کتێبە لەسەربنەمای سیناریۆیەکی زانستی، خەیاڵییە.

پرۆسەی فیزیایی پێشتر نەناسراو بووەتەهۆی ڕووداوێکی کارەساتبار لەگۆشەیەکی دووری کۆمەڵەئەستێرەکەدا، کە جۆرێکی نوێی کوشندە لەتیشکی گەردوونی بەرهەم دەهێنێت و بەدرێژایی کۆمەڵەئەستێرەکە بڵاودەبێتەوە. ئەم "تیشکی ئۆمیگا" لە٢٠٠ساڵی تردا بەکۆمەڵەی خۆرماندا تێدەپەڕن... کە تیشکی ئۆمیگا دەگاتە سەر زەوی... ژیان لەسەر زەوی نامێنێت.

مولگان بەدواداچوون بۆوەڵامی گریمانەیی فەیلەسوفەکان دەکاو لەڕوانگەیەکی نوێوە لەپرسەکانی ئەخلاقی دانیشتوان، باوەڕبوون بەخودا، پێشکەوتنی ئەخلاقی و واقیعی مەجازی دەڕوانێ. هەرچەندە مولگان لەڕوانگەی داهاتوویەکی خەیاڵییەوە ئەم پرسانە دەخاتەڕوو، بەڵام شێوازی نووسینەکەی ڕابردووی فەلسەفە بیردەخاتەوەو هەندێک بابەتی کتێبەکە لەشێوەی دیالۆگی سوکراتدا خراوەتەڕوو.

ئەمە ئارگومێنتی سەرەکییەو سامۆئێل شیفیلەری فەیلەسوفی ئەمریکی گوتەنی، بەشی سەرەکی مانا لەژیانماندا بۆ ئەوپێشنیازانە دەگەڕێتەوە کە لەسەر بوونی پێشگریمانەکانی داهاتووە (بۆنموونە، بوونی بەردانگانی داهاتوو و نەوەی دواتر، بەها بەداهێنانی بەرهەمی هونەری یان پێکهێنانی خێزان دەدەن). ئەو نەوەیەی لەکاتی بەرکەوتەی تیشکی ئۆمیگا بەزەوی دەژین، سوود لەومانایە وەرناگرن دەبێتە کێشەیەکی گەورە بۆنەوەی داهاتوو و لەئەنجامدا، بەپێی چەردەیەک تیۆری ئەخلاقی دانیشتوان (تیۆرەکانی فینێرون-بێرنز)، بەرهەمهێنانەوەی نەوەکانی پێشوو ناڕاستە کە نەوەکانی پێشوو لەکاریگەرییە نزیکەکانی تیشکی ئۆمیگا ئاگادارن.

بەپێی بەدواداچوونی مولگان "فرەنەتەوەگەرایی"،تاکە ڕێگای ڕزگاربوونە. ئەندامانی دوانەوە ناتوانن لەوشتانەدا هیچ مانایەک بدۆزنەوە کە مانا بەژیانی "ئێمە" دەدات، چونکە ئەو پێشنیازانە سەربە داهاتووی مرۆڤن. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕەنگە بتوانن لە شتەکانی تری کەمتر "سەر بەداهاتوو" یۆتۆپیای کەم بەردەواممانا بدۆزنەوە، بەڵام بێکەموکوڕی یان چێژوەرگرتن لە واقیعیەتی مەجازی. بە باوەڕی مولگان، کردنە جێگرەوەی پێشنیازەکانی سەر بەداهاتوو بەم شتە مانابەخشانە پێویستی بەوەیە کە لێڕوانینی ئەخلاقی ئەندامانی دوانەوە لەئێمە جیاوازبێت. کەواتە، ئەوانەی٢٠٠ساڵ پێش کۆتایی دنیا دەژین، دەبێت پرۆژەیەکی فرەنەوەیەکی گۆڕانی ئەخلاقی بکەنەدەستپێک و بەهرەی دۆزینەوەی مانا، تەنانەت لە بەرامبەر لەناوچوونی مرۆڤیشدا بکەنە میرات بۆ نەوەی داهاتوو. تەنها ئەوکاتە دەتوانین وەچەبخەینەوە بەبێئەوەی نادادپەروەری لەنەوەکانی داهاتوومان بکەین.

چۆن ئەم سیناریۆ سەیرە وادەکات لەدووڕیانێکی ئەخلاقی ڕاستەقینەمان بگەین؟ بەئەگەرێکی زۆر بەرەوڕووی مەترسی لەناوچوونی بەم نزیکانە نەبووینەوە، بەڵام منداڵانی نەوەکانمان، دوانەوەی جێگاسەرنجی مولگان، لە هەندێک سەرچاوەی مانابەخش (پێکهێنانی خێزان لەدوورگەی مۆڵداڤیا یان ناوچە کەناراوەکانی بەنگلادیش، پارێزگاریکردن لەدیوارە گەورە مەرجانیەکانی ئۆقیانوسی ئارام، دامەزراندن لەکارە ئۆتۆماتیکییەکان) بێبەش دەبن. ئەرکمانە سەرچاوەی فیکرییان بۆ بەجێبێڵین تابتوانن سەرچاوەی نوێی مانا بدۆزنەوە:ئەرکمانە "خەیاڵکردنەوەی ئەخلاقی" جێگاسەرنجی مولگان هەڵبژێرین، کە ستیوارت میل پێیدەڵێت "تاقیکردنەوەکان لەژیاندا"، بەڕەوا بزانین و باری ڕامانی فەلسەفی بڕەخسێنین.

کاریگەری ئەم دوو کتێبە جیاوازە. کتێبی ئەلیزابێس فینێرون–برێنز،(قەرزی ئێمە بۆ داهاتوان)، پێویستە لە لیستی توێژینەوەی خویندکاراندابێت، وەڵامێکی نوێی پرسیارییکۆنی ئەخلاقی دانیشتوانە. کتێبی مولگان (فەلسەفە بۆجیهانێکی بەرەولەناوچوون) پرسێکی نوێ (و نزیکەی ناباو) دەخاتەڕوو. لەوانەیە خوێنەرانی ئەم کتێبە ئارگۆمێنتەکانی بیکەموکوڕی نەزانن و وەڵامەکانی بە باس وروژێنەر بزانن، بەڵام پێدەچێت بەئاستێک هەوڵبدا قەناعەت بەخوێنەران بکات و بیانخاتە بیرکردنەوەوە: قەرزی ئێمە بۆ نەوەکانی داهاتوو، چاندنی بەهرەی داهێنەرانەیە لەمانای ژیان.

* توێژەری فەلسەفە لەکۆلێژی کینگ،لە لەندەن.

 aasoo.org

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە