
ئێمە لە مەڵبەندی ڕاپەڕینی حزبی شیوعی کوردستان پشتیوانی خۆمان بۆ داواکاری گوندەکانی دۆڵێ شاورێی سەر بە شارەدێی سەرکەپکان و گوندی قەمتەرانی سەربەشارەدێی خدران دەردەبڕین کە نرخی پرۆژەی ڕووناکی ڕەت دەکەنەوە و قبووڵی ناکەن.
لە هەمان کاتدا داوا لە سەرجەم هاوڕێیانمان دەکەین بەو پەڕی لەخۆبردوییەوە بە شێوازێکی مەدەنییانەی دوور لە توند و تیژی پشتیوانی لەداخوازیە ڕاواکانیان بکەن چونکە داخوازییەکانی ئەوان بە داخوازی خۆمان دەزانین.
بەو بۆنەیەشەوە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرمانگە خۆجێیە کانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەکەین گوێ لە داخوازییەکانیان بگرن، چونکە ئاشکرایە نرخی پرۆژەی ڕووناکی لەگەڵ داهاتی گیرفانی هاونیشتمانییان ناگونجێت.
مەڵبەندی ڕاپەڕینی حزبی شیوعی کوردستان
١٦ی٢ی٢٠٢٦ ڕانیە.