
لە میانەی پلانی بەهێزكردن و پەرەپێدانی ڕاگەیاندنی ژمارەیی چەپ، ئەمڕۆ شەممە- 17- 1- 2026 لە بارەگای ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، خولێکی تیۆری و پراکتیکی، بە بەشداری ڕاگەیاندنکاران لە سایت و هەفتەنامەی ڕێگای کوردستان و کەناڵی ئازادی و ڕاگەیاندنی مەڵبەندەکان بەڕێوەچوو.
لە خولەکەدا، بابەتی داڕشتنی هەواڵ و میدیای زانیاری، چۆن ژمارە دەبێتە هەواڵ؟
سەردەمی میدیای دجیتاڵی چی دەگەیەنێت لە دارشتنی هەواڵدا؟ لەلایەن ڕۆژنامەنووس ڕێبین فەتاح پێشکەشکرا.
بابەتی دووەم لەلایەن عەفان ئەحمەد شارەزا لە بواری سۆشیال میدیا، هەنگاوەكانی پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی پلاتفۆرمەكانی سۆشیالمیدیای حزب لە رووی تەكنیكی و تەكنۆلۆژییەوە پێشکەشکرا.
کۆتا بابەت پڕۆژەی دروستكردنی یەك هەواڵی، لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان،پڕۆژەی هەواڵی یەك كارەكتەری و تایبەتمەندییەكانی، چۆنیەتی بەرهەمهێنان و مۆنتاژكردنی، لەلایەن بژار رەئوف، شارەزا لە بواری تەکنیک و سۆشیال میدیا، پێشکەش کرا.
لە کۆتایی خولەکەدا لەسەر شێوازی گروپ گفتوگۆ لەسەر کۆی بابەتەکان کرا و کاری پراکتیکی بەکۆمەڵ و بە تاک لە بواری سۆشیال میدیا و ئەزموونکرا و پاشان هەڵسەنگاندن بۆ بەرهەمەکەی کرا.
هەروەها لەسەر بەردەوامیدان بە خولی
بەرەو بەهێزكردن و پەرەپێدانی ڕاگەیاندنی ژمارەیی چەپ، هەموولایەک هاوڕابوون بەشێوەی ئۆنلاین پرۆسەکە بەردەوام بێت و لە هەموو ئاستەکاندا پەرە بە توانستی میدیاکارانی حشک بدرێت.


